Hamdi Yıldız
31 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 31 مای,س 2020
قودس - AA
مزگەوتی ئەقسا لە شاری قودسی رۆژهەڵات کە ماوەی دوو مانگ بوو بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)وە داخرابوو، دووبارە بە رووی نوێژخوێناندا کرایەوە.
لەوباریەەوە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند کە دەیان موسڵمان فەڵەستین لە دەرگاکانی (حەتتە، مەجلس و سلسلە) چوونە ناو حەوشەی مزگەوتی ئەقسا و خۆشەویستی خۆیان بۆ مزگەوتەکە دەربڕیوە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە فەرمانگەی ئەوقاف لە قودس، دووبارە کردنەوەی مزگەوتی ئەقسای بەڕووی نوێژخوێناندا راگەیاند.
فەرمانگەی ئەوقاف داواشی لە موسلمانان کردووە کە لە میانی ئەنجامدانی نوێژەکاندا لە مزگەوتی ئەقسا، پابەندبن بە رێنمایەکانی خۆپارێزی.
لە ٢٢ی ئاداری رابردووە لە چوارچێوەی گرتنەبەر رێوشوێنەکان بۆ بەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)، مزگەوتی ئەقسا بەڕووی نوێژخوێناندا داخرابوو.