Hacer Başer
24 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 27 تشرینی یەکەم 2019
قاهیره - AA
به هۆی باران بارینی به‌خووڕ كه دوو رۆژه له میسر درێژه‌ی هه‌یه، پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه كه دووانیان منداڵن.
بارانی به‌خووڕ كه ماوه‌ی دوو رۆژه له میسر به‌رده‌وامه، بووه‌ته هۆی داخستنی به‌نده‌ره‌كان و گرتنی هه‌ندێک شه‌قام و مه‌یدانه‌كان.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له میدیای ناوخۆدا بڵاوكراوه‌ته‌وه، به هۆی بارینی بارانی به‌خووڕ له پارێزگاكانی غه‌ربییه، شه‌رقییه و كه‌فر شێخ پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه كه دووانیان منداڵ و یه‌كێكیان ژنه.
له پارێزگاكانی غه‌ربییه و كه‌فر شێخ له كاتی ئاو راداندا، دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و له شاره‌كانی غه‌ربییه و شه‌رقییه، سێ كه‌س كه له‌به‌ر لافاو گیریانخواردبوو به هۆی شۆرتی كاره‌باوه گیانیان له‌ده‌ستداوه كه دووانیان منداڵبوون.
سه‌رۆكوه‌زیرانی میسر، مسته‌فا مه‌دبولی به هۆی خراپی رەوشی كه‌شوهه‌وا بۆ ماوه‌ی رۆژێك ده‌وامی قوتابخانه‌كانی له سه‌رتاسه‌ری وڵاته‌كه‌ی كرده پشوو.