Gülşen Topçu
24 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 27 تشرینی یەکەم 2019
ریاز - AA
فه‌یسه‌ڵ بن فه‌رحان بن عه‌بدوڵڵا ئال سعوود كه له سعوودیه به بڕیارنامه‌ی شاهانه كرایه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته، به نزیكی له شازاده‌ی جێ‌نشین، محه‌مه‌د بن سه‌لمان ناسراوه.
بن فه‌رحان كه له ساڵی ١٩٧٤ له شاری فرانكفورت ناوەڕاستی ئه‌ڵمانیا له دایكبووه و زمانی ئه‌ڵمانی به باشی ده‌زانێت له مانگی ئاداری ئه‌مساڵدا له رۆژنامه‌ی Der Tagesspiegelی ئه‌ڵمانیدا، هه‌واڵێكی له‌باره‌یه‌وه بڵاوكرایه‌وه.
له هه‌واڵه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه بن فه‌رحان ئه‌زموونی ١٥ ساڵی له ناوچه‌ی چەكداری هه‌یه و هه‌روه‌ها به نزیكی له شازاده‌ی جێ‌نشین بن سه‌لمان ناسراوه.
بن فه‌رحان كه له مانگی شوباتی رابردووه‌وه پۆستی باڵیۆزخانه‌ی سعوودیه له به‌رلین به‌ڕێوه ده‌بات، وه‌ك راوێژكاری باڵا له باڵیۆزخانه‌ی سعوودیه له واشنتۆن كاری كردووه و له ساڵی ٢٠١٧ه‌وه تا ئێستا ئه‌ندامه له ئه‌نجوومه‌نی كارگێڕی كۆمپانیای پیشه‌سازی سه‌ربازیی سعوودیه.
- وه‌زیره نوێكه به لێدوانه‌كانی دژبه ئێران ناسراوه
سه‌باره‌ت به‌و هێرشه‌ی له ١٤ی ئه‌یلوولدا كرایه سه‌ر دوو دامه‌زراوه‌ی سه‌ربه كۆمپانیای نه‌وتی نیشتمانی سعوودیه، ئارامكۆ سعوودیە رایگه‌یاندبوو ''هه‌موو ئه‌گه‌رێك له‌سه‌ر مێزه له‌باره‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی تاران''.
له دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ رادیۆی Deutschlandfunkی ئه‌ڵمانی، بن فه‌رحان رایگه‌یاندبوو ''هێرشه‌كه هه‌ر كه‌سێك ئه‌نجامی دابێت به دڵنیایییه‌وه ئێرانی له پشته، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی ئه‌و مووشه‌كانه به‌رهه‌م ده‌هێنێت ئێرانه و به‌بێ هاوكاری ئه‌ویش هه‌ڵنادرێت''.
ئه‌و وه‌زیره نوێیه ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه ئه‌و هێرشه هێرشێكه بۆسه‌ر ئابووری جیهان و پێویسته ئێران به‌رپرسیارێتی ئه‌وه بگرێته ئه‌ستۆ و تێبگات كه ناتوانێت درێژه به هێرشه‌كانی بدات.
- سیاسه‌تمه‌داری كاته سه‌خته‌كان
رۆژنامه‌ی عه‌كاز كه ناوه‌نده‌كه‌ی له سعوودیه‌یه، بن فه‌رحان-ی به ''سیاسه‌تمه‌داری كاته سه‌خته‌كان'' ناوزه‌ندكردووه و كاتێک كراوه به باڵیۆزی سعوودیه له به‌رلین، رۆژنامه‌كه نووسیوێتی كه ئه‌و هه‌نگاوه پشتیوانی له هه‌وڵه‌كانی بن سه‌لمان ده‌كات كه له ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا له كایه‌ی سیاسیی و نێوده‌وڵه‌تییدا خستوویهتهكار.
له‌سه‌ر بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كه ده‌ستی هه‌یه له كوشتنی رۆژنامه‌نووسی سعوودی، جه‌مال خاشقجی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له ئه‌ڵمانیا، هه‌شت مانگ له‌مه‌وبه‌ر له رێگه‌ی خه‌ڵكه‌وه ده‌ستیان به كاركردن كرد بۆ ئه‌وه‌ی بن فه‌رحان نه‌كرێته باڵیۆزی سعوودیه له به‌رلین.
هه‌ر له‌و كاته‌دا دامه‌زراوه‌ی Euroscope كه توێژینه‌وه ده‌كات له‌باره‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ژماره‌یه‌كی زۆر رێكخراو داوایان له سه‌ركۆماری ئه‌ڵمانیا، فرانك-ڤاڵته‌ر شتانمایه‌ر كردووه رێگربێت له دانانی بن فه‌رحان وه‌ك باڵیۆز له وڵاته‌كه‌یدا.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه ئه‌و كه‌سانه‌ی تێوه‌گلاون له كوشتنی خاشقجی و كردنه ئامانجی ئۆپۆزسیۆنی سعوودیە له ده‌ره‌وه‌ی وڵات له وڵاتانی ئه‌ورووپا خوازراونین.
به هۆی ئه‌وه‌ی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیان له دژی بن فه‌رحان نه‌خسته‌ڕوو، رای گشتیی ئه‌ڵمانیا زۆر گوێی به‌و ئه‌گه‌رانه نه‌دا و ناوبراویش هه‌شت مانگ پێش ئێستا كرایه باڵیۆزی سعوودیه له به‌رلین.
دوێنێ هه‌ریه‌ك له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه، ئیبراهیم عه‌ساف و وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته، نه‌بیل ئال عه‌میدی له كاره‌كانیان دوورخرانه‌وه و بن فه‌رحان كرایه وه‌زیری ده‌ره‌وه و ساڵح بن ناسر جاسر-یش كرایه وه‌زیری گواستنه‌وه.