Kasım İleri,Hemın Othman Mohammed
13 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 13 حوزەیران 2017
واشنتۆن - AA
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا، جێمس ماتیس، سه‌باره‌ت به ناکۆکی نێوان قه‌ته‌ر و هه‌ندێ وڵاتی عه‌ره‌بی رایگه‌یاند: "ناچارین لێره‌دا زه‌مینه‌یه‌كی هاوبه‌ش بدۆزینه‌وه. ده‌بێت زه‌مینه‌ی هاوبه‌ش بدۆزینه‌وه و به‌یه‌كه‌وه هه‌ڵوێست وه‌ربگرین. ئه‌وه‌یش كارێكی سه‌خته. په‌سه‌ندی ده‌كه‌م كه ئه‌گه‌ر ئه‌وه شتێكیش بێت كه به‌یه‌كه‌وه كاری له‌سه‌ر بكه‌ین هێشتا هه‌ر ئاسان نییه".
ماتیس له‌گه‌ل سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای ئه‌مریكا، جه‌نه‌راڵ جۆزێف دونفۆرد، له كۆمیته‌ی خزمه‌ته چه‌كدارییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، باسی له بوودجه‌ی به‌رگری ساڵی دارایی 2018 كرد.
له دانیشتنه‌كه‌دا، نوێنه‌ری ویلایه‌تی واشنتۆن له‌سه‌ر لیستی دیموكراته‌كان، ئادام سمیس، به‌یه‌كه‌وه كاركردنی ئه‌مریكای له‌گه‌ڵ سعوودیه دژ به قه‌ته‌ر به سه‌یر وه‌سفكرد.
سمیس ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه قه‌ته‌ر چه‌نده رابردووی ئاڵۆزه له‌گه‌ڵ گرووپه رادیكاڵه‌كاندا، سعوودیه‌ش هێنده رابردوویه‌كی ئاڵۆزی هه‌یه، له‌و باره‌یه‌شه‌وه پرسیاری له ماتیس كرد كه ئایا قه‌یرانه‌كه چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت.
له به‌رامبه‌ردا، ماتیس قه‌یرانه‌كه به زۆر تێكه‌ڵ ناوزه‌ند كرد و، باسی له‌وه كرد كه هێشتا زه‌مینه‌ی هاوبه‌ش له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه.
ماتیس، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ، له دوایین سه‌ردانیدا بۆ ناوچه‌كه هه‌وڵیدا زه‌مینه‌یه‌كی هاوبه‌ش بدۆزێته‌وه و، گوتی: "بۆ نموونه، قه‌ته‌ر میوانداری گه‌وره‌ترین بنكه‌ی هێزی ئاسمانیی و فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ناوه‌ندی و هێزه تایبه‌ته‌كانمان ده‌كات. به‌شێوه‌یه‌كی ئاسان باس له‌وه ده‌كه‌م كه له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ردا توانای كاری بهرامبهریمان هه‌یه. شازاده سانی (میری قه‌ته‌ر شێخ ته‌میم بن حه‌مه‌د ئال سانی) دۆخێكی زۆر سه‌ختی وه‌رگرت، له‌و باوه‌ڕه‌شدام كه هه‌وڵیداوه كۆمه‌ڵگا به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كی راست ببات. به‌دڵنیاییه‌وه پشتیوانی له هه‌ر گرووپێكی تیرۆریستیی له به‌رژه‌وه‌ندی هیچ كامێكماندا نییه".
هاوكات ماتیس وه‌ڵامی پرسیارێكی دایه‌وه سه‌باره‌ت به لێدوانه دژه‌كانی تره‌مپ به‌رامبه‌ر قه‌ته‌ر كه پاش بانگه‌وازی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، رێكس تیله‌رسن كه داوای چاره‌سه‌ری كردبوو.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا تیله‌رسن، باسی له‌وه‌ش كرد كه تره‌مپ له دوایین سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌وڵیداوه ناوچه‌كه بكاته یه‌ك خاڵ له‌رووی بڕینی پشتیوانی بۆ رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان، له‌باره‌ی پشتیوانی تیرۆریشه‌وه گوتی: "ئه‌وه ته‌نیا ره‌ش و سپی ناگرێته‌وه، به‌ڵكو له هه‌مان كاتدا ده‌چیته بواره داخراوهكانیشهوه".
ماتیش ئه‌ویشی خسته‌ڕوو كه له‌كاتێكدا تیشك ده‌خرێته سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له هه‌مان كاتدا به‌رژه‌وه‌ندیان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ریشدا هه‌یه و، گوتی: "ناچارین لێره‌دا زه‌مینه‌یه‌كی هاوبه‌ش بدۆزینه‌وه و ده‌بێت زه‌مینه‌ی هاوبه‌ش بدۆزینه‌وه و به‌یه‌كه‌وه هه‌ڵوێست وه‌ربگرین. ئه‌وه‌یش كارێكی سه‌خته. په‌سه‌ندی ده‌كه‌م كه ئه‌گه‌ر ئه‌وه شتێكیش بێت كه به‌یه‌كه‌وه كاری له‌سه‌ر بكه‌ین هێشتا هه‌ر ئاسان نییه".