Mohammed Baqi Hussein
13 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 13 حوزەیران 2017
تاران - AA
- رێبەری باڵای شۆڕشی ئێران عه‌لی خامنه‌یی، داوای له حكوومه‌ته‌كه‌ی روحانی كرد له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا سوپای پاسداران و هێزه‌كانی به‌سیج نه‌كاته بابه‌تی مامه‌ڵه‌كردن.
- خامنه‌یی: "چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ن کە ئه‌مریكا، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی قودس، قاسم سولەیمانی پەسەند بکات؟ بێگومان نەخێر، له‌سه‌ر ئاستی جیاجیا مه‌رجی ده‌بێت. مه‌رج داده‌نێت سوپای پاسداران له‌و شوێنه نه‌بێت و هێزه‌كانی به‌سیج له‌و شوێنه نه‌بێت، هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه كه ده‌یه‌وێت كۆنترۆڵی مهیدانهكهمان به‌ده‌سته‌وه نه‌بێت. پێویسته ئێمه پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ین. پێویسته هێزی وڵاته‌كه‌مان بپارێزین و پشتگیریی بكه‌ین."
رێبەری باڵای شۆرشی ئێران عه‌لی خامنه‌یی، داوای له حكوومه‌ته‌كه‌ی روحانی كرد له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا سوپای پاسداران و هێزه‌كانی به‌سیج نه‌كاته مابهتی مامه‌ڵه‌كردن.
خامنه‌یی له تارانی پایته‌خت گوتارێكی پێشكه‌ش كرد كه رووی له حكوومه‌تی روحانی و به‌رپرسانی وڵاته‌كه‌ی بوو.
خامنه‌یی: "چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ن ئه‌مریكا فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی قودس، قاسم سولەیمانی پەسەند بکات؟ بێگومان نەخێر، له‌سه‌ر ئاستی جیاجیا مه‌رجی ده‌بێت. مه‌رج داده‌نێت سوپای پاسداران له‌و شوێنه نه‌بێت و هێزه‌كانی به‌سیج له‌و شوێنه نه‌بێت، هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه كه ده‌یه‌وێت كۆنترۆڵی مهیدانهكهمان به‌ده‌سته‌وه نه‌بێت. پێویسته ئێمه پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ین. پێویسته هێزی وڵاته‌كه‌مان بپارێزین و پشتگیریی بكه‌ین."
خامنه‌یی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد کە له رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌دا ئێران نەرمیی نواندووە و ئه‌مریكا داوای زیاتری ئەو نەرمیی نواندنەی كردووه و گوتی: "پێویسته متمانه به ئه‌مریكا نه‌كرێت".
میدیاكانی ئێران له چه‌ند رۆژی رابردوودا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان كردبوو کە وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران جه‌واد زه‌ریف له دانوستانه‌كانی له‌گه‌ڵ رۆژئاوا، فه‌رمانده‌ی سوپای قودس قاسم سولەیمانیی كردووه‌ته بابه‌تی مامه‌ڵه‌كردن زه‌ریفیش بانگه‌شه‌كانی ره‌تكردبووه‌وه.