Safvan Allahverdi
26 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 27 تشرینی یەکەم 2019
واشنتۆن ــ AA
لە هەنگاوێكدا بۆ سەپاندنی سزا بەسەر كەرتی گەشتیارییدا لە كۆبا، ئەمریكا گەشتەكانی بۆ نۆ شاری كوبا هەڵپەساردووە جگە لە شاری هاڤانای پایتەخت نەبێت.
وەزارەتی گواستنەوەی ئەمریكا راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیادا ئاماژەی بەوەكردووە كە لە ١٠ی ئەم مانگەوە لەسەر داوای وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەكەی گەشتەكانی بۆ نۆ شاری كۆبا هەڵپەساردووە جگە لە شاری هاڤانای پایتەخت نەبێت.
لە راگەیەندراوەكەدا، وەزارەتی گواستنەوەی ئەمریكا روونیكردووەتەوە كە بەهۆی ئەوەی رژێمی كوبا بەردەوامە لە پاڵپشتیكردنی سەرۆكی ڤێنیزوێلا، نیكۆلاس مادورۆ و سەركەوتكردنی گەلی كوبا، ئەو بڕیارەی دەركردووە.
لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، مایك پۆمپیۆ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاندووە كە بڕیاری دەركردووە سەبارەت بە هەڵپەساردنی گەشتەكانی فڕۆكە لە لایەن وڵاتەكەیەوە بۆ نۆ شاری كوبا جگە لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی "جۆسیە مارتی لە شاری هاڤانای پایتەخت نەبێت.
بەپێی راگەیاندراوەکە، بڕیارە نوێیەكەی ئەمریكا نۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی لە كوبا دەگرێتەوە.
لە ١٩٦٢وە ئەمریكا گەمارۆیی خستووەتە سەر كۆبا بۆ ئەوەی رژێمی ئەو وڵاتە ناچار بكات واز لە پاڵپشتیكردنی سەرۆكی ڤێنیزوێلا، نیكۆلاس مادورۆ بهێنێت.