25 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 26 تشرینی یەکەم 2017
نیودلهی ــ AA
وەزیری دەرەوەی هیندستان، سۆشما سواراج رایگەیاند كە وڵاتەكەی رازی بووە لە بارەی ئەفغانستان گفتوگۆ لەگەڵ واشنتۆن و كابول بكات.
ئەم لێدوانەی وەزیری دەرەوەی هیندستان لە میانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەشدا هات كە لەگەڵ هاوتا ئەمریكییەكەی، رێكس تیلەرسن لە نیودلهی سازیان كرد.
ئاژانسی هەواڵیی ئەسیۆشەیتێد پرێس بڵاوی كردەوە كە لە میانی گفتوگۆكانیاندا هەردوولا، جەختیان لەسەر بەرنگاربوونەوەی تیرۆر لە ئەفغانستان كردەوە.
ئەسیۆشەیتێد پرێس لە سوشما سواراجی گواستەوە كە هیندستان رازی بووە لە بارەی ئەفغانستان لەگەڵ واشنتۆن و كابول گفتوگۆ بكات.
وەزیری دەرەوەی هیندستان ستایشی پەیوەندیی بەرگری و ستراتیجی نێوان نیودلهی و واشنتۆنی كردووە رایگەیاندووە كە ئەو پەیوەندییانە قوڵبوونەتەوە بە تایبەتیش دوای ئەو سەردانەی كە سەرۆكوەزیرانی هیندستان، ناریندرا مودی لە مانگی حوزەیرانی رابردوو بۆ ئەمریكا ئەنجامی دا.
لە لێدوانێكدا كە رۆژنامەی هیندۆی هیندستانی بڵاوی كردووەتەوە سوشما سواراج گوتوویەتی: "سەركەوتنی ستراتیجییە نوێیەكەی ئەمریكا لە باشووری ئاسیا بەوە بەستراوەتەوە كە پاكستان چۆن مامەڵە لەگەڵ گرووپە تیرۆریستییەكاندا دەكات".
وەزیری دەرەوەی هیندستان جەختی كردەوە كە گرنگە هەر وڵاتێك پاڵپشتی لە تیرۆر بكات لێپرسینەوەی لەگەڵدا بكرێت و داواشی لە پاكستان كرد كە هەوڵەكانی زیاتر بۆ رووبەڕوونەوەی ئەو تیرۆریستانە بخاتەڕ كە پاڵپشتی لە تیرۆریستییەكان لە ئەفغانستان دەكەن.
لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، رێكس تیلەرسن رایگەیاند، ئەمریكا و هیندستان دوو هاوپەیمانان كە پێكەوە بەرنگاری تیرۆر دەبنەوە.
رێكس تیلەرسن گوتی: "هیندستان میحورێكی گرنگە لە ستراتیجیەتی نوێی ئەمریكا لە ئەفغانستان. هەردوو وڵات لە پتەوتركردنی پەیوەندییە ئابوورییەكان بەردەوام دەبن".
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، ئیسلام ئابادی بە دابینكردنی پەنگای ئارام بۆ تیرۆریستیان تۆمەتبار كرد و گوتی: "ناكرێت لەو كارە چاوپۆشی بكەین كە لە ئێستا هەڕەشەیە بۆ سەر سەقامگیر و حكوومەتی پاكستان".
بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، رێكس تیلەرسن بە سەردانێكی سێ رۆژە لە پاكستانەوە گەیشتە نیودلهی بۆ ئەوەی ستراتیجیەتی نوێی ئەمریكا لە باشووری ئاسیا بۆ بەرپرسانی هیندستان بخاتەڕوو.