Kemal Karadağ,Muhammet Ali Kemal
25 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 25 تشرینی یەکەم 2017
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند ''حکوومەتی ناوەندیی لە رێگەی هەنگاوە رژدەکانی ئەم دواییەیەوە، نزیکەی هەموو وڵاتەکەی لەو رێکخراوە تیرۆریستییەی پێی دەگوترێت داعش، جگە لە لەسەدا ١٥-٢٠ی، پاککردووەتەوە. باوەڕم وایە ئەوەی کە ماوە لە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش پاکدەکرێتەوە. ئێمە ئەوەش دەزانین کە رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە بە سوودوەرگرتن لە دۆخەکە، بوونی لە عێراق هەیە. لە شوێنەکانی هاوشێوەی قەندیل و شنگال، بوونی پەکەکە جێگەی باسە. ئێمە وەک تورکیا لە هەموو ئەو شوێنانە ئامادەین بۆ هەموو جۆرە پشتیوانییەک و ئەنجامدانی بەرەنگاریی هاوبەش''.