Hemın Othman Mohammed
20 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 21 ئەیلوول 2016
سه‌ركۆماری ئێران حه‌سه‌ن رۆحانی، له هاڤانای پایته‌ختی كوبا، له‌گه‌ڵ فیدڵ و راوڵ كاسترۆدا كۆبووه‌وه.
دوای ئەوەی روحانی به‌شداریكرد له 17مین لووتكه‌ی بزوتنه‌وه بێلایهنهكاندا، لە ڤه‌نزوێلا، بەرلە به‌ڕێكه‌وتنی بۆ نیویۆرك بەمەبەستی به‌شدارییكردن له 71ەمین كۆبوونه‌وه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا، به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی یه‌ك رۆژە گه‌یشته كوبا.
لهسهردانهکەیدا، روحانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی پێشووی كوبا فیدڵ كاسترۆدا كۆبووه‌وه كه له‌ئێستادا ته‌مه‌نی 90 ساڵه.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه، حكوومه‌تی كوبا له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كاسترۆ و روحانی، بیروڕایان ئاڵوگۆڕكردووه سه‌باره‌ت به گرنگیی به‌رهه‌می خۆراك و ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی ئاشتیی جیهانی ده‌كه‌نه ئامانج.
پاشان سه‌ركۆماری ئێران، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئێستای كوبا راوڵ كاسترۆ، كه له ساڵی 2006دا پۆستی سه‌رۆكایه‌تی وڵاتی له‌برا گه‌وره‌كه‌ی فیدڵ كاسترۆ وه‌رگرت، كۆبووه‌وه.
هاوکات ئاژانسی فەرمی هه‌واڵیی ئێران ئیرنا، له هه‌واڵێكیدا رایگه‌یاند له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا باس له‌و هه‌نگاوانه كراوه كه ده‌نرێن بۆ زیاتر به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندیی و هاریكاریی دۆستانه‌ی نێوان هه‌ردوو وڵات.
ئاماژەی بەوەشکرد لهكۆبوونهوهکەدا، حەسەن روحانی باسی له‌وه‌كردووه ئێران لەبه‌رامبه‌ر ئه‌و فشار و سزایانه‌ی به‌سه‌ریدا سه‌پێنراوه، به سه‌ركه‌وتوویی به‌رده‌وامبووه له‌سه‌ر گەشەپێدانی ئابووریی وڵاتەکەی.
روحانی كوبای به هێمای به‌رگریی و خه‌بات دژی داگیركاریی لهکیشوەری ئه‌مریكا له قه‌ڵه‌مداوە و گوتوویەتی: "گه‌لانی ئێران و كوبا، رووبه‌ڕووی فشاری سه‌ختی هێزه بیانییه‌كان بوونه‌ته‌وه".