Mohammed Baqi Hussein
17 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 18 حوزەیران 2017
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان - AA
نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، نیكی هالی، له‌باره‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی قۆناغی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ كوبا كه سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا باراك ئۆباما ده‌ستیپێكردبوو رایگه‌یاند "سه‌رۆك تره‌مپ كارێكی دروستی ئه‌نجامداوه. پێویسته دۆلاری ئه‌مریكی بۆ چه‌كی سوپای كوبا خه‌رج نه‌كرێت".
هالی له روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی قۆناغی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ كوبا له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپه‌وه، كوبای به یه‌كێك له "ده‌سه‌ڵاته دیكتاتۆره تونده‌كان" تۆمه‌تباركرد.
هالی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه كوبا هاووڵاتیانی خۆی له سه‌ره‌تاییترین مافه‌كان بێبه‌شكردووه و رایگه‌یاند، سیاسه‌ته‌كانی ئۆباما ئه‌م په‌یڕه‌وانه‌ی كوبای نه‌گۆڕیوه.
هالی گوتیشی: "سه‌رۆك تره‌مپ كارێكی دروستی ئه‌نجامداوه. پێویسته دۆلاری ئه‌مریكی بۆ چه‌كی سوپای كوبا خه‌رج نه‌كرێت".
نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان جه‌ختیكرده‌وه كه گه‌لی كوبا رۆژێك ده‌گه‌ن به ئازادی و ئه‌م بڕیاره‌ی ئه‌مڕۆ هاوكار ده‌بێت بۆ هاتنی ئه‌و رۆژه.
ئه‌مریكا له كۆتایی 2014دا دوای زیاتر له نیو سه‌ده بڕیاریدا په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ كوبا ئاسایی بكاته‌وه كه په‌یوه‌ندییه دیبلۆماسییه‌كانیان پچڕابوو و له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه گه‌مارۆی ئابووری خرابووه سه‌ر ئه‌و وڵاته. ساڵی رابردوو هه‌ردوو وڵات باڵیۆزی خۆیان راسپارده‌وه و رێككه‌وتنیان واژووكرد بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته ئاسمانییه‌كان.