Abdullah Shukur
17 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 18 حوزەیران 2017
ئەنقەرە - AA
رژێمی سووریا رایگەیاند کە ھێرشەکانی خۆی بۆ سەر پارێزگای دێرا لە باشووری سووریا بۆ ماوەی ٤٨ کاتژمێر راگرتووە.
لە سایتی فەرمی وەزارەتی بەرگری رژێمی سووریا راگەیەندرا کە "فەرماندەیی گشتی سوپا و ھێزە چەکدارەکان، ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی بۆ سەر پارێزگای دێرا لە رۆژی شەممە کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ بەم لاوە، بۆ ماوەی ٤٨ کاتژمێر راگرتووە".
رژێمی سووریا لە ٣ی حوزەیرانەوە، ھێرشی چڕ بۆ سەر ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی ئۆپۆزسیۆنی سووریا لەو پارێزگایە ئەنجام دەدات.
پارێزگای دێرا دەکەوێتە نێو ناوچەکانی "دەرەوەی سنووری شەڕ و پێکدادان" کە لە چوارچێوەی کۆبوونەوەی ئاستانا لە ٤-٥ ئایار بە گەرنتیدەری تورکیا، رووسیا و ئێران بڕیاری لەسەر درابوو.