Abdullah Shukur
16 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 18 حوزەیران 2017
واشنتۆن - AA
سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ، رایگەیاند کە لەبارەی بڕیاری دوورخستنەوەی بەڕێوەبەری پێشووی نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی (FBI) جەیمز کۆمی، لێکۆڵینەوەیەک لەبارەیەوە دەستی پێکردووە.
ترەمپ لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بۆ یەکەمین جار رایگەیاند کە لەسەر دۆزی رووسیا لێکۆڵینەوە لەسەری دەستی پێکردووە.
ترەمپ لە تویتەکەیدا نووسیویەتی: "لەلایەن ئەو کەسەی کە پێی گوتم بەڕێوەبەری FBI لە کارەکەی دووربخەوە، لێکۆڵینەوەم لەسەر کراوەتەوە". ترەمپ بێ ئەوەی ناوی ھیچ کەشێک بھێنێ، جێگری وەزیری دادی ئەمریکا، رۆد رۆسێنستین کردە ئامانج. ھاوکات ئەوەش لە نێو رای گشتی زانراوە کە رۆسێنستین لەبارەی دوورخستنەوەی کۆمی راپۆرتی بە ترەمپ داوە.
ھاوکات رۆسێنستین رۆڵی سەرەکی ھەبووە لە دەستنیشانکردنی داواکاری گشتی، رۆبێرت میولەر لەسەر دۆزی لێکۆڵینەوەکانی پەیوەندیدار بە رووسیا.