Sinan Doğan
12 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 12 تەمووز 2021
بۆگۆتا – AA
سه‌دان كه‌س له كوبا به‌هۆی خراپی ره‌وشی ئابووری و بۆ داواكردنی ئازادی رژانه سه‌ر شه‌قام و ناڕه‌زایه‌تییان به‌رامبه‌ر حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌یان ده‌ربڕی.
میدیاكانی ناوچه‌كه بڵاویان كرده‌وه، سه‌دان كه‌س له شاره‌دێی سان ئه‌نتۆنیۆ دێ لۆس بانۆس كه ٣٣ كیلۆمه‌تر له فڕۆكه‌خانه‌ی پایته‌خه‌وه دووره و ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی دیكه‌ی وڵاته‌كه، رژاونه‌ته سه‌ر شه‌قام و به گوتنه‌وه‌ی دروشمی "نه‌فره‌ت له دیكتاتۆرییه‌ت" و "ئازادیمان ده‌وێت" دروشمیان له دژی سه‌رۆكی كوبا، میگێل دیاز كانێل گوتووه‌ته‌وه.
له‌و گرتانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كراونه‌ته‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه خۆپیشانده‌ران ده‌ڵێن "ئازادی، ناترسین"، له ژماره‌یه‌ك ناوچه‌یشدا تاڵان كردن رووی داوه.
- سه‌رۆكی كوبا داوا له خه‌ڵك ده‌كات شۆڕش بپارێزێت
سه‌رۆكی كوبا، میگێل دیاز كانێل له په‌یامێكدا له ته‌له‌ڤیزیۆنی كوبا و رادیۆی نیشتمانیدا داوای له خه‌ڵك كرد شۆڕش بپارێزێت و گوتی: "سه‌روه‌ریی وڵاته‌كه‌مان راده‌ست ناكه‌ین، داوا له هه‌موو شۆڕشگێران ده‌كه‌ین بۆ پاراستنی شۆڕش له هه‌موو شوێنێك بڕژێنه سه‌ر شه‌قام".
میگێل دیاز كانێل ئیداره‌ی ئه‌مریكای به‌وه تۆمه‌تبار كرد كه له سه‌رده‌می په‌تای جیهانگیری ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، بووه‌ته هۆی ناسه‌قامگیریی سیاسی له كوبا و به جێبه‌جێكردنی گه‌مارۆ، ئابووری كوبای ژێراوژوور كردووه.