Salih Bilici,Hemın Othman Mohammed
15 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 16 ئادار 2017
ئافیۆنكاراهیسار - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "ئیدی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و هیچ وڵاتێكی ئه‌ورووپا مافی ئه‌وه‌یان نییه وانه‌ی دیموكراسی، ئازادی، دادپه‌روه‌ری و یاسا به‌كه‌س بڵێنه‌وه. رۆحی فاشیزم له شه‌قامه‌كانی ئه‌ورووپا دهستووڕێتهوه".
له میانی به‌شداریكردنی له مه‌ڕاسیمی كردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه پرۆژه‌یه‌كدا له مه‌یدانی كۆماری ئافیۆنكاراهیسار، سه‌ركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان گوتارێكی پێشكه‌شكرد.
ئەردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئەمڕۆ لە هۆڵەندا هەڵبژاردن هەیە و، گوتی: "ئەوە دەردەکەوێت کە چی لە خاوەنی ئەسپ و سەگەکان دەکرێت. ئەمانە هیچ پەیوەندییەکیان بەشارستانی بوونەوە نییە. ئەمانە هیچ پەیوەندییەکیان بەجیهانی مۆدێرنەوە نییە. ئەمانە هەر ئەوانەن کە لە بۆسنە و هەرسک و لە کۆمەڵکوژییەکەی سربرێنیتسادا زیاتر لە 8 هەزار موسوڵمانی بۆسنی-یان کوشت''.
ئەردۆغان ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه ئیستانبوڵ و رۆتردام شاری ده‌سته خوشكن و، گوتی: "وەک سەرۆک شارەوانی رۆتردام دەڵێت، لەگەڵ ئیستانبوڵدا شاری دەستە خوشکن. شەوی رابردوو بەسەرۆکوەزیرانیشم گوت، بەپەلە بەسەرۆک شارەوانی ئیستانبوڵ بڵێن، تاک لایەنە ئەو رێککەوتنی دەستەخوشکیە هەڵوەشێننەوە لە کاتێکدا ئێمە لەگەڵ ئەم جۆرە کەسانەدا ناکرێت شاری دەستەخوشک بین".
هاوكات سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان، باسی له‌و پیشهخاتانه كرد كه پێش ده‌نگدانی گه‌ل له هه‌ندێ له وڵاتانی ئه‌ورووپادا روویانداوه و، گوتی: "هه‌موو ئه‌ورووپا كه‌وتووه‌ته ئاماده‌كاری "نه‌خێر" بۆ ده‌نگدانی 16ی نیسانی گه‌ل. رۆژنامه‌كانیان به‌مانشێتی "نه‌خێر"به‌توركی ده‌رده‌چێت. "نه‌خێر بۆ ئه‌ردۆغانی دیكتاتۆر" ئه‌وه په‌یوه‌ندی به‌كه‌سایه‌تی منه‌وه نییه. ده‌نگدان له‌سه‌ر سیستمێك له توركیادا، گۆڕینی سیستمێك چ په‌یوه‌ندییه‌كی بهتهیب و ئه‌ردۆغانه‌وه هه‌یه؟"
ئه‌ردۆغان جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ئه‌ورووپا له هه‌ر شتێك ده‌ترسێت هی خۆی نه‌بێت و، گوتی: "ئەورووپا خەریکە لە نێو ترسەکانی خۆی نقوم دەبێت. ترسی تورک باڵی بەسەر ئەم شوێنە کێشاوە، ترسی ئیسلام لە نێویان دەستی پێکردووە. ئەورووپا لەو پەنابەرانەش دەترسێت کە بەناچاری پەنایان بۆی بردووە. دەترسێن لە ھەموو شتێک کە سەربە ئەوان نەبێت. بوونەتە دوژمنی ھەموو ئەو شتانەی کە سەربە ئەوان نین".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، ره‌خنه‌ی له هه‌ڵویستی ئه‌ورووپا گرت و، گوتی: "بەوه هەڵوێستەیان دژی وڵاتەکەمان، ناخی خۆیان هەڵڕشت. ئەوە بەریتانیا لە رێگەی ریفراندۆمەوە لە یەکێتیی ئەورووپا جیا دەبێتەوە و بڕیاری داوە. لەمەودوا هیچ وڵاتێکی ئەورووپا ناتوانێت وانەی دیموکراسی و ئازادی و دادپەروەری بداتە کەس. رۆحی فاشیزم لە شەقامەکانی ئەورووپادایە".
ئه‌ردۆغان باسی له كاری پارته سیاسییه‌كان كرد بۆ ده‌نگدانی گه‌ل و، گوتی: "ئێمە لە ئەورووپییەکان تێگەیشتین، ئەی باشە ئۆپۆزسیۆنی سەرەکی (تورکیا) کێشەی چییە؟ ئەو پرسانەی هیچ پەیوەندییان بەگۆڕانکاری دەستووریەوە نییە، وانیشان دەدات کە پەیوەندییان پێوە هەیە. بەو چەشنە سەر لە میللەت تێکدەدەن، سوود بە بەرژەوەندی دوژمنەکانی تورکیا دەگەیەنن. لە کاتێکدا لە ١٦ی نیساندا میللەتەکەمان لە رێگەی دەنگدانیەوە، ١٨ ماددە گۆڕانکاری تێدا دەکرێت. ئەو کەسەی سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنە، زەحمەتی نەکێشاوە ئەو ماددانە بخوێنێتەوە".