Sarp Özer,Hemın Othman Mohammed
15 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 16 ئادار 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان توركیا و رووسیا له‌باره‌ی سیستەمی به‌رگری مووشه‌كی ئاسمانی دوورهاوێژی S-400، وه‌زیری به‌رگری توركیا، فكری ئشك رایگه‌یاند: "كۆبوونه‌وه‌كان پێشڤەچوونیان به‌خۆوه بینیوه، هه‌ر ئه‌وه‌یه ئه‌مڕۆ نه‌گه‌یشتووینه‌ته خاڵی واژووكردن، به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌كان درێژه‌یان هه‌یه".
له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، ئشك ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه كۆبوونه‌وه‌كان له‌باره‌ی كڕینی سیستەمی به‌رگری مووشه‌كی ئاسمانی دوورهاوێژی S-400 لە رووسیا درێژه‌ی هه‌یه.
گوتیشی: "كۆبوونه‌وه‌كان پێشڤەچوونیان به‌خۆوه بینیوه، به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه‌یه ئه‌مڕۆ نه‌گه‌یشتووینه‌ته خاڵی واژووكردن، به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌كان درێژه‌یان هه‌یه".