Mohammed Baqi Hussein
15 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 16 ئادار 2017
ئارده‌خان-AA
سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی و سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم گوتی: "لێره‌وه ئیدانه‌ی به‌رپرسانی ئه‌ڵمانیا و هۆڵه‌ندا ده‌كه‌م. له راستیدا زۆربه‌ی دانیشتوانی ئه‌ڵمانیا یان هۆڵه‌ندا، به‌شێكی زۆری ئه‌وانه‌ی له‌وێ ده‌ژین دژی توركیا نین، دۆستی توركیان به‌ڵام به‌رپرسانیان نه‌بێت، هه‌ڵبژاردن ده‌بێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگی زیاتر هه‌ڵده‌ستن و داده‌نیشن ده‌ڵێن توركیا. ئه‌گه‌ر توركیا نه‌بێت كاره‌كانیان بۆناچێته سه‌ر. ئه‌و توركیایه چه‌نده وڵاتێكی گه‌وره‌یه، ئیدی سیاسه‌تی ئه‌ورووپا له توركیاوه دیاریی ده‌كرێت. با بزانن كه ئه‌وانه ناتوانن له گه‌شتی پیرۆز بمانگه‌ڕێننه‌وه".
سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی و سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریی پارته‌كه‌ی له ئارده‌خان رایگه‌یاند، "16ی نیسان هه‌مووان بێده‌نگ ده‌بين و گه‌ل قسه‌ده‌كات. هه‌ر 'به‌ڵێ'یه‌كی گه‌ل توركیا هه‌نگاوێك به‌ره‌وپێش ده‌بات".
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا كاردانه‌وه‌ی دژی هه‌ڵوێسته‌كانی ئه‌ڵمانیا و هۆڵه‌ندا نیشاندا و گوتی: "هه‌ندێك له وڵاتانی ئه‌ورووپا له‌گه‌ڵ تیمی خێرخوازی جه‌هه‌په‌دا هه‌مان گۆرانی ده‌ڵێنه‌وه، به‌هه‌مان زمان قسه‌ده‌كه‌ن. لێره‌وه ئیدانه‌ی به‌رپرسانی ئه‌ڵمانیا و هۆڵه‌ندا ده‌كه‌م. له راستیدا زۆربه‌ی دانیشتوانی ئه‌ڵمانیا یان هۆڵه‌ندا، به‌شێكی زۆری ئه‌وانه‌ی له‌وێ ده‌ژین دژی توركیا نین، دۆستی توركیان به‌ڵام به‌رپرسانیان نه‌بێت، هه‌ڵبژاردن ده‌بێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگی زیاتر هه‌ڵده‌ستن و داده‌نیشن ده‌ڵێن توركیا. ئه‌گه‌ر توركیا نه‌بێت كاره‌كانیان بۆناچێته سه‌ر. ئه‌و توركیایه چه‌نده وڵاتێكی گه‌وره‌یه، ئیدی سیاسه‌تی ئه‌ورووپا له توركیاوه دیاریی ده‌كرێت. با بزانن كه ئه‌وانه ناتوانن له گه‌شتی پیرۆز بمانگه‌ڕێننه‌وه".