Ekip
16 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 17 ئادار 2017
ھەولێر-AA
بەرپرسی نووسینگەی ئەنەکەسە لە ھەرێمی کوردستان، خالید عەلی رایگەیاند، پەیەدە بەردەوامە لە کارە قیزەوەنەکانی و لە ماوەی سێ رۆژدا، ٢٣ نووسینگەی ئێمەی داخستووە.
لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، خالید عەلی گوتی: "لە ماوەی سێ رۆژی رابردوودا، پەیەدە ٢٣ ئوفیس و بارەگای ئێمەیان داخستووە و بەشەکیشی سووتاندووە".
بەرپرسی نووسینگەی ئەنەکەسە لە ھەرێمی کوردستان، خالید عەلی گوتیشی: "ئەو نووسینگانە لە شارەکانی قامیشلۆ و عامۆدا و گرکێلەکێ و حەسەکە و دێرک و کۆبانێ داخران سەربە ئەنەکەسەن کە ئەمانەن:
لە قامیشلۆ:
١: نووسینگەی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق PDK داخرا.
٢: نووسینگەی پارتی دیموکراتی کوردستان-سووریا PDK-S رۆژھەڵات و رۆژئاوا داخرا.
٣: نووسینگەی ئەنەکەسە لە رۆژھەڵات کەلوپەلەکانی سووتێنرا.
٤: نووسینگەی یەکێتیی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستانی رۆژئاوا (رۆژھەڵاتی قامیشلۆ) داخرا.
٥: نووسینگەی یەکێتیی (رۆژھەڵات و رۆژئاوا) کەلوپەلەکانی تاڵان کرا و داخرا".
گوتیشی لە عامودایش بەم شێوەیە:
١: نووسینگەی پارتی دیموکراتی کوردستانی-سووریا PDK-S داخرا.
٢: بارەگای نووسینگەی ئەنەکەسە داخرا.
٣: نووسینگەی یەکێتیی قوتابیانی دیموکراتی کوردستانی رۆژئاوا داخرا.
٤: نووسینگەی حزبی یەکێتیی داخرا.
سەبارەت بەشاری حەسەکەش بەرپرسی نووسینگەی ئەنەکەسە لە ھەرێمی کوردستان گوتی:
١: نووسینگەی رۆژئاوای پارتی دیموکراتی کوردستانی-سووریا داخرا.
٢: نووسینگەی پارتی دیموکراتی کوردستانی-سووریا لە گەڕەکی کلاسە (ئاڵای کوردستان سووتێنرا و تەقە لە نووسینگەکە کراوە).
٣: نووسینگەی ئەنەکەسەی خۆجێی رۆژھەڵات داخرا.
٤: نووسینگەی حزبی یەکێتی داخرا.
لەبارەی نووسینگەکانی ئەنەکەسە لە گرکێلەکێ گوتی: "نووسینگەی ئەنەکەسە تەقێنرایەوە و کەلوپەلەکانی نێوی سووتێندرا".
بەرپرسی نووسینگەی ئەنەکەسە لە ھەرێمی کوردستان سەبارەت بەدێرکیش گوتی:
١: نووسنگەی پارتی دیموکراتی کوردستانی-سووریا داخرا.
٢: نووسینگەی ئەنەکەسە سووتێنرا و زیانێکی زۆری ماددیی پێگەیشتووە.
٣: نووسینگەی سکرتاریەتی یەکێتیی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی رۆژئاوا داخرا.
٤: نووسینگەی بزووتنەوەی گەنجانی کورد داخرا.
٥: نووسینگەی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان داخرا.
٦: پەیمانگای بەدرخان داخرا.
٧: نووسینگەی بارزانیی نەمر سەربە پەیمانگا داخرا.
٨: نووسینگەی یەکێتی داخرا.
بەرپرسی نووسینگەی ئەنەکەسە لە ھەرێمی کوردستان، سەبارەت بەکۆبانێیش گوتی: "نووسینگەی ئەنەکەسە داخرا و ھەڕەشەی سووتاندنی کراوە".