Mazın Asad,Abdullah Shukur
16 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 17 ئادار 2017
واشنتۆن - AA
گوتەبێژی ھێزەکانی ھاوپەیمانێتی دژی داعش، کۆلۆنێل جۆن دۆریان رایگەیاند ھیچ پلانێکیان بۆ کارکردن لەگەڵ پێشمەرگەکانی رۆژئاوا لە سووریا نییە.
دۆریان بە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفڕانس لە بەغدا زانیاری لەبارەی ئۆپەراسیۆنەکان لە سووریا و عێراق دژی داعش پێشکەش بە پنتاگۆن (وەزارەتی بەرگری ئەمریکا) کرد.
لە وەڵامی پرسیارێکی پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو کە "ئایا بیردەکەنەوە پێشمەرگەکانی رۆژئاوا لە ئۆپەراسیۆنەکانی باکووری سووریا بە تایبەتی لە رەققە بەشداری پێ بکەن کە لە کوردانی سووری پێکدێت و لایەن ھەرێمی کوردستانەوە مەشقیان پێکراوە؟" دۆریان لەوبارەیەوە رایگەیاند: "لە ئێستادا پلانێکمان بۆ بەشداریکردنی ئەوان نییە. لەگەڵ ھێزەکانی سووریای دیموکرات و ھاوپەیمانی عەرەبی سووریا کار دەکەین. بۆ مانەوە لەسەر ھەمان لاپەڕە و شکستھێنان بە داعش، کراوەین لەسەر کارکردن لەگەڵ ئەوانی دیکە. بۆ کەمترین ئاست، ھەوڵ دەدەین ئۆپەراسیۆنەکان بۆ ئاکتۆرەکانی دیکە جێبھێڵین. لەوێدا ھێزەکانی ھاوپەیمانان ھەیە. بۆ ئەگەری رۆڵی تورکیا کۆبوونەوەکانمان درێژەی ھەیە و لەگەڵ ھێزەکانی سووریای دیموکرات کار دەکەین کە ھێزەکان بونیات دەنێتەوە".
دۆریان باسی لە ھاتوچۆی ھێزەکانی ئەمریکا لە منبج کرد و رایگەیاند کە ئەو سەربازانە رووبەڕوی ھیچ ھێرشێک نەبوونەتەوە.
کۆلۆنێل دۆریان ئاشکراشی کرد کە ئەوان چاودێری جموجۆڵەکانی ھێزەکانی رووسیا و رژێم لە ناوچەکە دەکەن. گوتیشی: "لەبارەی ژمارەی سەربازانی سووریا ھیچ پێشبینی تەواوم نییە. تورکیا و ھاوپەیمانەکانمان لە بەرەی پێشەوە شەڕ لە دژی داعش دەکەن".
گوتەبێژی ھێزەکانی ھاوپەیمانێتی دژی داعش ئاماژەی بەوەش کرد کە لەبارەی رێککەوتنی لێکجیاکردنەوەی ھێزەکان بە رێگەی ناوەندەکانی جموجۆڵکردن گفتوگۆیان لەگەڵ رووسییەکان کردووە.
-بارگرژی لە نێوان چەکدارانی بیانی و خۆجێی نێو رێکخراوی تیرۆریستی داعش سەریھەڵداوەدۆریان جەختی لەوە کردەوە کە ھێزەکانی سوپای عێراقی لە رۆژئاوای شاری مووسڵ بەردەوامن لە پێشڕەوەی لە دژی داعش. راشیگەیاند کە "بارگرژی لە نێوان چەکدارانی بیانی و خۆجێی ناو داعش سەریھەڵداوە و کار گەیشتووەتە ئەوەی کە شەڕ و پێکدادان لە نێویان رووبدات".
دۆریان زیاتر گوتیشی: "ئەبو بەکر بەغدادی کەمێک زیاتر دەسەڵاتی بە چەکدارانی بیانی دابوو، چونکە دەیزانی چانسی ئەوەیان نییە، لە شوێنەکانی خۆیان جیا ببنەوە. دەیزانێ کە ئەگەر جیاببنەوە ئەوا دەسترێژ دەکرێن و دەکوژرێن. ئەمەش بووەتە مایەی بارگرژی لە نێوانیاندا. ئێمەش بە ھیوای ئەوەین کە ئەمە بەردەوام بێت. بینیمان کە بەشێکی فەرماندەکانی بیانی نێو داعش، بە بیانووی ئەوەی کە ئیتر شەڕ ناکەن بەشێکی چەکدارانی عێراقی نێو ئەو رێکخراوەیان کوشتبوو".