Firdevs Yüksel
12 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 12 تەمووز 2021
ئیستانبوڵ - AA
له یه‌كه‌م رۆژی هه‌فته‌دا، نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، به ٧٥ دۆلار و ٢٧ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
رۆژی هه‌ینی، نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت گه‌یشته ٧٥ دۆلار و ٨٣ سه‌نت و رۆژه‌كه‌ی به ٧٥ دۆلار و ٥٥ سه‌نت ته‌واوكرد.
ئه‌مڕۆش له كاتژمێر ٠٩:٣١ەوە نرخەکەی به به‌راورد به كاتی داخستنی بازاڕ به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ٠،٣٧ دابەزیوە و به ٧٥ دۆلار و ٢٧ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌دەکرێت.
لە هەمان کاتدا یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس (WTI) به ٧٤ دۆلار و ٣٠ سەنت فرۆشرا.
نیگەرانییەکان لەبارەی رەوشی ئابووریی جیهانی کاریگەرە لەسەر دابەزینی نرخی نەوت.
لە بەیاننامەی ئەنجامی کۆبوونەوەکەی وەزیرانی دارایی G20 و سەرۆکانی بانکی ناوەندی کە رۆژی شەممە راگەیەندرا، هۆشداری ئەوە درا کە جۆرە گۆڕاوەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ و نایەکسانی لەبارەی دەستگەیشتن بە ڤاکسین، مەترسیان لەسەر باشبوونی ئابووریی جیهان دروست کردووە.
لە کاتێکدا خێرا بڵاوبوونەوەی جۆری دەلتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە سەرانسەری جیهاندا، نیگەرانییەکانی زیاد کردووە سەبارەت بە سەرهەڵدانی شەپۆلێکی نوێی پەتاکە، زۆرێک لە وڵاتان سەرلەنوێ رێکاره‌کانی کەرەنتین و سنووردارکردنی گەشتیان هێناوەتە ئاراوە، ئەوەیش کاریگەری نەرێنیی لەسەر خواستی نەوت دروست کردووە.
لە لایەکی دیکەوە، کاریگەریی هەڵوەشاندنەوەی کۆبوونەوەی گرووپی ئۆپیک پڵەس لەسەر نرخی نەوت بەهۆی رێکنەکەوتنی نێوان وڵاتانی ئەندام کە سیاسەتی بەرهەمهێنانی نەوتی لە مانگی ئابەوە دیاریی دەکرد، درێژەی هەیە.
ئاماژه به‌وه ده‌درێت كه ره‌نگه لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٧٥ دۆلار و ٥٠ سه‌نت بۆ ٧٥ دۆلار و ٨٦ سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان ٧٥ دۆلار و ١٤ سه‌نت بۆ ٧٤ دۆلار و ٧٨ سه‌نت بمێنێته‌وه.