Ahmet Furkan Mercan
12 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 12 تەمووز 2021
تۆكیۆ – AA
له ده‌یه‌مین رۆژی رۆچوونی زه‌وی و روودانی لافاو له ژاپۆن كه به‌هۆیه‌وه ١٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوە، پرۆسەی گه‌ڕان و فریاكه‌وتن به‌رده‌وامە.
به‌هۆی رۆچوونی زه‌وی و لافاو له سێی ته‌مووزدا، زیاتر له ١٣٠ خانوو له شاری ئاتامی سەربە پارێزگای شیزوۆكا باشووری رۆژئاوای تۆكیۆی پایته‌خت داڕووخان.
لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه له ئه‌نجامی پرۆسەی گه‌ڕان و رزگارکردندا، ته‌رمی كه‌سێكی دیكه‌یشیان دۆزیوه‌ته‌وه، به‌مه‌یش ژماره‌ی ئەو کەسانەی کە بەهۆی كاره‌ساته‌كه گیانیان لەدەستداوە گه‌یشتووه‌ته ١٠ كه‌س.
مه‌زه‌نده ده‌كرێت ژماره‌ی بێسه‌روشوێنان له شاره‌كه ١٨ كه‌س بێت.
نزیكه‌ی هه‌زار و ٧٠٠ كارمه‌ند له تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه، پۆلیس و سه‌رباز به‌رده‌وامن له كاره‌كانیان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی كه‌وتوونه‌ته ژێر خاك به‌هۆی رۆچوونی زه‌وییه‌وه.