Hemın Othman Mohammed
21 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 22 ئادار 2016
سه‌رۆكی ئه‌مریكا باراك ئۆباما، وه‌ك یه‌كه‌م سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته له دوای 88 ساڵ سه‌ردانی كوبای كرد.
ئۆباما و خێزانه‌كه‌ی، به فڕۆكه‌یه‌كی جۆری Air Force One كه له بنكه‌ی هێزه‌كانی ئاسمانی ئه‌ندریوس به‌ڕێ كه‌وت، پاش سێ سەعات گه‌یشته هاوانای پایته‌ختی كوبا.
ئۆباما، كه یه‌كه‌م سه‌رۆكی ئه‌مریكایه له پاش 88 ساڵ سه‌ردانی كوبای كردبێت، فه‌ڕشی سووری بۆ راخرا و یه‌كه‌م وێستگه‌ی گه‌شته‌كه‌ی ئۆباما کە هاوانایە و ماوه‌ی سێ رۆژ ده‌مێنێته‌وه، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا ده‌بێت. ئەم باڵیۆزخانە ساڵی رابردوو پاش نزیكه‌ی 50 ساڵ بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی دەستی بەکار کردەوە. بەپێی پلانی ئەم سەفەرەی سەرۆکی ئەمریکا، ناوبراو و خێزانه‌كه‌ی گه‌شتێك به شاری مێژوویی هاوانا-ش ده‌كه‌ن.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئۆباما له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ كاتێدراڵ، چاوی به قه‌شه جه‌یمی ئۆرتیگا بكه‌وێت.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، هه‌فته‌ی رابردوو له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كه سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ كوبا هاوكار ده‌بێت بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌دا و گوتی: "زۆر چاوه‌ڕوانی هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌كه‌م كه پاش نزیكه‌ی 90 ساڵ وه‌ك یه‌كه‌م سه‌رۆكی ئه‌مریكا بێ یاوه‌ری كه‌شتیی جه‌نگی سه‌ردانی كوبا بكه‌م".