Mohammed Baqi Hussein
20 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 21 ئادار 2016
ئایەتوڵلا سەید عەلی خامنه‌یی وه‌ك درووشمی ساڵی نوێ "ئابووریی خۆڕاگری، چالاكی و جێبه‌جێكردن"ی هه‌ڵبژاردووه و له‌وباره‌وه ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر هه‌نگاوی باش له بواری ئابووریدا بنرێت، سوودی بۆ چاره‌سه‌ریی كێشه كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌خلاقی و كولتوورییه‌كانیش ده‌بێت".
سه‌ركۆماری ئێران حه‌سه‌ن روحانیش له په‌یامی ساڵی نوێیدا جه‌ختی له‌سه‌ر یه‌كێتی و پێكه‌وه‌ژیان كرده‌وه و ساڵی نوێی ئێرانی واتە 1395ی کۆچی -هەتاوی، به ساڵی "ئومێد و كۆشش" ناو برد.
رابه‌ری ئاینیی ئێران ئایه‌توڵڵا سەید عه‌لی خامنه‌یی رایده‌گه‌یه‌نێت، گه‌یشتنی ئێران به دۆخێك كه هه‌ڕه‌شه‌ی وڵاتان كاری تێ نه‌كات، به به‌ره‌وپێشچوونی ئابووری ده‌بێت.
خامنه‌یی وه‌ك درووشمی ساڵی نوێ "ئابووریی خۆڕاگری، چالاكی و جێبه‌جێكردن"ی هه‌ڵبژاردووه و له‌وباره‌وه ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر هه‌نگاوی باش له بواری ئابووریدا بنرێت، سوودی بۆ چاره‌سه‌ریی كێشه كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌خلاقی و كولتوورییه‌كانیش ده‌بێت".
ناوبراو ئاماژه به‌وه ده‌دات پێویسته ئێران بێ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ریی زیانه‌كانی دوژمنانی به‌ربكه‌وێت رزگاری بێت و ده‌ڵێت: "پێویسته بگه‌ینه دۆخێك هه‌ڕه‌شه‌كانی دوژمنان كارمان تێ نه‌كات. پێویسته ئه‌و هه‌ڕه‌شانه دابه‌زێنین بۆ خاڵی سفر. به‌ڕای من گرنگترین بابه‌ت ئابوورییه له‌و بواره‌دا. ئه‌گه‌ر هه‌نگاوی باش له بواری ئابووریدا بنرێت، سوودی بۆ چاره‌سه‌ریی كێشه كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌خلاقی و كولتوورییه‌كانیش ده‌بێت".
خامنه‌یی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه كه به‌رهه‌می ناوخۆ و دامه‌زراندنی كایه‌ی كار و بێكاری بابه‌ته سه‌ره‌كییه‌كانی ئابوورین و بۆ چاره‌سه‌ریی كێشه‌كانی ئه‌و بوارانه، پێویسته پلانی "ئابووریی خۆڕاگری" جێبه‌جێ بكرێت.
ناوبراو باسی له خۆشی و ناخۆشی و هەوراز و نشێوی ساڵی رابردوو كرد و كاره‌ساتی پاڵه‌په‌ستۆكه‌ی سعوودیه‌ی به ناخۆشترین پێشهاتی ساڵی رابردوو، وەسف کرد.
ئاهه‌نگه‌كانی شۆڕشی ئێران، هه‌ڵبژاردنه‌كانی 26ی شوبات و رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی به گرنگترین پێشهاته‌كانی ساڵی رابردوو ناو برد.
سه‌ركۆماری ئێران حه‌سه‌ن رۆحانیش له په‌یامی ساڵی نوێ‌دا جه‌ختی له‌سه‌ر یه‌كێتی و پێكه‌وه‌ژیان كرده‌وه و ساڵی نوێی ئێرانی وایە 1395ی کۆچی-هه‌تاوی به ساڵی "ئومێد و كۆشش" ناو برد.
لەلای ئێرانییەکان رۆژی نەورۆز وه‌ك یه‌كه‌م رۆژی ساڵی هه‌تاوی یاد ده‌كرێته‌وه و ئەوانیش لەم رۆژەدا جەژن و ئاهەنگ دەگێڕن.