ھەولێر لە رۆژی نەورۆزدا
ئەمساڵ بەھۆی قەدەغەی ھاتوچۆ و، پابەندبوونی ھاووڵاتییان بە رێنماییەکان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، سەیرانگاکان ھیچ کەسێکی لێ نابیندرێت و جگە لە جریوەی باڵندەکان، ھیچ دەنگێکی دیکە نابیسترێت.
Arbil
ههولێر - AA
بەھۆی رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و راگەیاندنی قەدەغەی ھاتوچۆ، ئەمساڵ جەژنی نەورۆز بەبێ ئاھەنگ و گشت و سەیران بەڕێوەدەچێت و ساڵانە لەم رۆژەدا دەوروبەری ھەولێر پڕ دەبوو لە خەڵک و ھاووڵاتییان روویان لە دەرەوەی شار دەکرد.
ئەمساڵ بەھۆی قەدەغەی ھاتوچۆ و، پابەندبوونی ھاووڵاتییان بە رێنماییەکان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، سەیرانگاکان ھیچ کەسێکی لێ نابیندرێت و جگە لە جریوەی باڵندەکان، ھیچ دەنگێکی دیکە نابیسترێت.
ھێزە ئەمنییەکان لە تەواوی شەقامەکان بڵاوەیان پێکراوە، ھاوکات لە سەیرانگاکانیش ھێزی ئەمنی ھەیە بۆ ئەوەی رێگای خەڵک نەدرێت بە مەبەستی گەشت وسەیران روو لەدەرەوە بکات.
ئەمە لە کاتێکدایە کە بەھۆی رێگەگرتن لە ڤایرۆسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ماوەی چەند رۆژێکە قەدەغەی ھاتوچۆی راگەیاندووە و سەرجەم دامودەزگاکانی حکوومەتیش پشووی فەرمییە.
ئێوارهی دوێنێش، پارێزگاری ههولێر فهرسهت سۆفی، به ئامادهبوونی ژمارهیهك له بهرپرسانی حزبی و حكوومی و به بهشداری دهزگاكانی راگهیاندن، ئاگری نهورۆزی لهسهر قهڵای ههولێر كردهوه.
نەورۆز لە رۆژژمێری کوردیدا بە یەکەم رۆژی ساڵ دادەنرێت و زۆرێک لە نەتەوەکانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست ئەم رۆژە بە رۆژێکی پیرۆز دەزانن.
کوردهكان لە سەرانسەری جیھان رۆژی نەورۆز پیرۆزبایی لەیەکتر دەکەن و لە شوێنە بەرزەکان ئاگر دەکرێتەوە، بەڵام ئەمساڵ بەھۆی بڵاوبوونهوهی ڤایرۆسی كۆرۆنا و راگەیاندنی قەدەغەی ھاتوچۆوە، جگە لە کردنەوەی ئاگر لەسەر قەڵای ھەولێر، ھیچ رێورەسمێکی دیکە بەڕێوەنەچوو.
نەورۆز بە مانای نەمانی سەرما و سۆڵە و ژیانەوەی سرووشت و بە یەکەم رۆژی بەھار دادەنرێت.