Heman Hussein Yaseen
15 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 16 تشرینی دووەم 2021
ھەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه كه لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٤٧٥ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون و ١٨ حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە.
وەزارەتەکە لە راگەیاندراوێکدا ئاماری پەیوەست بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێی بڵاوکردووەتەوە و ئەوەی خستووەتەڕوو، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە ئەنجامی شه‌ش هەزار و ٧٦ پشکنین، ده‌ره‌نجام ٤٧٥ تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون، بەمشێوەیە: لە دهۆك ١٨٢ حاڵه‌ت، له هه‌ولێر ١٧٤ حاڵه‌ت، له سلێمانی ٧٦ حاڵەت، له راپه‌ڕین ٢٢ حاله‌ت، له گه‌رمیان ١٧ حاله‌ت و له هه‌ڵه‌بجه چوار حاڵه‌ت تۆمار كراون.
وەزارەتی تەندروستی ئاشکراشیکردووە، کە ھەر لەو ماوەیەدا ١٨ حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە کە، له پارێزگای هه‌ولێر پێنج حاڵه‌ت، له پارێزگای سلێمانی چوار حاڵه‌ت، له پارێزگای دهۆك شه‌ش حاڵه‌ت، له گه‌رمیان دوو حاڵه‌ت و، له هه‌ڵه‌بجه‌ش یه‌ك حاڵه‌ت تۆمار كراوه.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەیدا، وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥٦٦ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەوەتەوە، ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەوە تا ئێستا گەیشتووەتە ٣٦٩ ھەزار و ٧٤٠ حاڵەت، لەو ژمارەیەش شه‌ش ھەزار و ٦٨٥ کەس گیانیان لەدەستداوە.