Zana Natık Kerem
15 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 15 تشرینی دووەم 2021
ھەولێر ــ AA
سوپای عێراق خاپوورکردنی دوو حەشارگەی داعشی لە پارێزگای کەرکووک باکووری ئەو وڵاتە، راگەیاند.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزە ئەمنییەکان ئۆپەراسیۆنێکیان بۆسەر پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە پارێزگای کەرکووک، ئەنجامداوە.
بەپێی راگەیەندراوەکە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، دوو حەشارگەی داعش دۆزراونەتەوە کە دواتر لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە خاپوورکراون.
لە راگەیەندراوەکەدا وردەکاری زیاتر نەخراوەتەڕوو بەتایبەتیش لەبارەی ئەو ناوچەیەی کە ئۆپەراسیۆنەکەی تیایدا ئەنجامدراوە.
وێڕای ئەوەی عێراق لە ساڵی ٢٠١٧دا، سەرکەوتنی بەسەر رێکخراوی تیرۆریستیی داعش و کۆنترۆڵکردنەوەی تەواوی رووبەری ئەو خاکەی کە رێکخراوەکە لە ھاوینی ٢٠١٤دا دەستی بەسەردا گرت راگەیاندووە، بەڵام تا ئێستا رێکخراوەکە لە رێگەی پاشماوە و شانە نووستووەکانی ناو بەناو کردەی تیرۆریستی ئەنجام دەدات، بەتایبەتیش لە ناوچەکانی سەربە پارێزگاکانی نەینەوا، کەرکووک، سەڵاحەددین، دیالە و ئەنبار.