Zana Natık Kerem
15 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 15 تشرینی دووەم 2021
ھەولێر ــ AA
ھێزەکانی ئاژانسی ھەواڵگریی و لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا، گەورە تیرۆریستێکی داعشیان دەستگیرکرد.
بەپێی راگەیەندراوێکی شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق، ھێزەکانی ئاژانسی ھەواڵگریی و لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا، بەناو دادوەریی کەتیبەی فاروق سەربە داعشیان دەستگیرکردووە.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەشکراوە کە گەورە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکە لە ماوەکانی رابردوودا، چەندین کردەی تیرۆریستی بەرامبەر بە ھێزە ئەمنییەکان و ھاووڵاتییان ئەنجامداوە کە بەھۆیەوە ژمارەیەک پۆلیس و ھاووڵاتی کوژراون.
ئەوەیش خراوەتەڕوو کە دەستگیرکراوەکە دوای وەرگرتنی گوتەکانی، رێوشوێنی یاسایی لەبەرامبەری گیراوەتەبەر.
لە راگەیەندراوەکەدا، زانیاری زیاتر نەخراوەتەڕوو بەتایبەتیش لەبارەی ئەو ناوچەیەی کە گەورە تیرۆریستەکەی داعش تیایدا دەستگیرکراوە.