Sarmand Hameed
02 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 03 کانوونی یەکەم 2019
هەولێر - AA
هه‌ریه‌ک له‌سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نێچیرڤان بارزانى و سه‌رۆكوەزیرانی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانى لەسەر داواى فەرمیى جێنشینى ئەبوزەبى، محەمەد بن زاید ئال نه‌یان بۆ به‌شداريكردن له رێوڕه‌سمى پێشبڕكێى خه‌ڵاتى ئيمارات فۆرمۆلا يه‌ك، پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ یەکشەممە بە سەردانێکى یەک ڕۆژە گەیشتنە ئه‌بوزه‌بى.
ماڵپەڕی فەرمی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە، له‌و سه‌ردانه‌دا، له په‌راوێزى سه‌ردانه‌كه‌دا شاندی باڵای ھەرێمی کوردستان چاوى كه‌وت به هه‌ر يه‌ک له ئالنهیان جێنشینى ئەبوزەبى، جێگرى فەرماندەى باڵاى هێزە چەکدارەکانى ئیمارات و سەرۆکى ئەنجوومەنى راپەڕاندنى ئیمارەتى ئەبوزەبى، محەمەد بن زاید و جێگرى سه‌رۆكى ئيمارات و سه‌رۆكوه‌زيران و وه‌زيرى به‌رگریی و فه‌رمانڕه‌واى دوبه‌ى، محه‌مه‌د بن را‌شد ئال مەکتووم و شازادەی جێنشينى سعووديه،محه‌مه‌د بن سه‌لمان و سه‌رۆكى ئه‌رمینیا، ئارمين سهركيسيان و سه‌رۆكى ته‌ته‌رستان، رۆستەم مينيخانۆڤ و ژماره‌يه‌ك له شا و سه‌رۆك و سه‌ركرده و وه‌زيرانى وڵاتانی میوانی رێوڕه‌سمه‌كه.
بەپێی ماڵپەڕی سەرۆکایەتی هەرێم، دواى ته‌واوبوونى ڕێوڕه‌سمه‌كه، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ نێچيرڤان بارزانى گهڕاوەتهوه هه‌رێمى كوردستان.