عێراق

عێراق.. هێرشی داعش بۆسه‌ر باره‌گایەکی حه‌شدی شه‌عبی

- هێرشێكی داعش بۆسه‌ر هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ پارێزگای دیالە، دوو كوژراو و پێنج برینداری لێكه‌وته‌وه‌.

Gülşen Topçu  | 02.12.2019 - نوێکردنەوە : 03.12.2019
عێراق.. هێرشی داعش بۆسه‌ر باره‌گایەکی حه‌شدی شه‌عبی

Iraq

دیالە - AA

له‌ ئاکامی هێرشێكی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش بۆسه‌ر هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ پارێزگای دیالە خۆرهه‌ڵاتی عێراق، دوو چەکداری هێزه‌كانی حه‌شدی شەعبی كوژران و پێنجی دیكه‌ش برینداربوون.

له‌ لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، نه‌قیب حه‌بیب شممه‌ری له‌ سوپای عێراق، به‌ ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه‌ چه‌كدارانی داعش هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر باره‌گای حه‌شدی شه‌عبی له‌ ناوچه‌ی "نه‌فت خانه‌" باكووری خۆرهه‌ڵاتی دیالە.

شممەری باسی له‌وه‌ كرد كه‌ له‌ هێرشه‌کەدا، دوو چەکداری هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كوژراون و پێنجی دیكه‌ش برینداربوون.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın