Fahrettin İbrahim
18 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 19 تەمووز 2019
هه‌ولێر - AA
به ناوی ده‌زگا ئه‌منييه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه ئاگادارییه‌ك ئاراسته‌ی رای گشتی كراوه له‌باره‌ی تۆمه‌تبارێكی په‌یوه‌ندیدار به رووداوه تیرۆریستییه‌كه‌ی رۆژی چوارشه‌ممه‌ی شار هه‌ولێر و داوا له هاووڵاتیانی شاری هه‌ولێر كراوه، هه‌ر زانيارييه‌كيان هه‌بێت له‌باره‌ى ئه‌م تاوانباره، به‌زووترين كات ئاگادارى ده‌زگا ئه‌منييه‌كان بكه‌نه‌وه.
به پێی ئه‌و ئاگادارییه، تۆمه‌تباره‌كه ناوی مه‌زلوم دا‌غ-ـه، له‌دايكبووى ساڵى 1992 و خه‌ڵكى شارى دياربهكره له توركيا.
ئه‌وه‌ی خواره‌وه ده‌قی ئاگادارییه‌كه‌یه:
ئاگادارييه‌ك له ده‌زگا ئه‌منييه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه
ئاگادارى هاووڵاتيانى هه‌رێمى كوردستان دهكهينهوه كه لێكۆڵينه‌وه‌كان ده‌رباره‌ى رووداوه تيرۆريستييه‌كه‌ى دوێنێ 17ى تهمووز، كه بووه هۆى گیان لە دەستدانی سێ کەس به‌رده‌وامه.
ئه‌و كه‌سه‌ى كه وێنه‌كه‌ى بڵاوكراوه‌ته‌وه (ناوى مه‌زلوم دا‌غ)ـه، له‌دايكبووى ساڵى (1992)ـه و خه‌ڵكى شارى دياربهكره له توركيا، ناوبراو له‌لايه‌ن ده‌زگا ئه‌منييه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه داواكراوه.
داوا له هاووڵاتيانى خۆشه‌ويست ده‌كه‌ين هه‌ر زانيارييه‌كيان هه‌بێت له‌باره‌ى ئه‌م تاوانباره، به‌زووترين كات ئاگادارى ده‌زگا ئه‌منييه‌كان بكه‌نه‌وه.