Fahrettin İbrahim
18 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 19 تەمووز 2019
هەولێر - AA
گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا جەخت لەوە دەکاتەوە کە "رووداوی تەقەکردنەکەی هەولێر کردەوەیەکی تیرۆریستی بووە".
لە راگەیەندراوێکدا کە ئاراستەی رای گشتی کراوە، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جوتيار عادل رایگەیاندووە کە "رووداوی تەقەکردنەکەی هەولێر، کردەوەیەکی تیرۆریستی ئامانجدار وپلان بۆ داڕێژراو بوو ".
ئەوە خوارەوە دەقی راگەیەندراوەکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە:
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان: رووداوی تەقەکردنەکەی هەولێر ، کردەوەیەکی تیرۆریستی ئامانجدار وپلان بۆ داڕێژراو بوو
بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، رووداوی تەقەکردنەکەی هەولێر لە رۆژی 17 ی تەمووزی 2019 کە بووە هۆی گیان لە دەستدانی 3 کەس ، کردەوەیەکی تیرۆریستی ئامانجدار وپلان بۆداڕێژراو بووە . لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن وپێشڤەچوونیش هەیە و بەم نزیکانەش هاووڵاتییان لە قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە ئاگادار دەکەینەوە .
جوتيار عادل
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان