Abdullah Shukur
17 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 18 کانوونی یەکەم 2019
ھەولێر - AA
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی پێشوازیی لە وەزیری بەرگری ئیتاڵیا، لۆرێنزۆ گوێرینی کرد.
بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەری سەرۆکایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ مەسرور بارزانی پێشوازیی لە لۆرێنزۆ گوێرینی و شاندێکی یاوەری کردووه.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لهبارهی دوا پێشھاتەکانی عێراق و ناوچەکە، و ھەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش کراوه و لۆرێنزۆ گوێرینی ئاماژەی بە پەیوەندیی مێژوویی نێوان ئیتاڵیا و ھەرێمی کوردستان کردووه.
ههروهها راشیگهیاندووه: "خۆشحاڵین بە پەیوەندیی و ھەماھەنگیی بەھێزمان لەگەڵ ھێزی پێشمەرگە، ستاییشی قوربانییهكانی پێشمەرگە لە شەڕی دژی تیرۆردا، دهكهین".
گوێرینی تیشكی خستووهتهسهر ئهوهی کە ھەڕەشەی تیرۆر لە عێراق ھێشتا ماوە و ئیتاڵیا وەک ئەندامێکی کارای ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی شەڕی دژی داعش بەردەوامدەبێت لە ھاوکارییکردنی ھێزی پێشمەرگە.
وهك له ههواڵهكهدا هاتووه وەزیری بەرگری ئیتاڵیا لەبارەی رووبەڕووبوونەوەی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، رایگهیاندووه: "مانگی داھاتوو بەشداریی و پابەندبوونمان لە شەڕی داعش و ھاوکارییكردنی پێشمەرگە نوێدەکەینەوە، چونکە ھێشتا کاری زۆرمان ماوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر پێكهوه ئەنجامیبدەین".
لهبهرامبهردا مهسرور بارزانی سوپاسی ھاوکارییەکانی ئیتاڵیای بۆ ھێزی پێشمەرگە کردووه و ھیوای خواستووه پەیوەندیی و ھەماھەنگیی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئیتاڵیا پێشكهوتنی زیاتر بهخۆوه ببینێت.