Muhammet Ali Kemal
10 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 13 کانوونی یەکەم 2015
كۆماری توركیا بەمەبەستی بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا لەپاڵ كونسوڵخانەكەی لەشاری هەولێر، لە پارێزگای سلێمانیش نوێنەرایەتییەك دەكاتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی توركیا و سەركونسوڵگەری ئەو وڵاتە لە هەولێر گەیشتوونەتە كۆتایی كارەكانی كردنەوەی نووسینگەی نوێنەرایەتییەكەیان لە پارێزگای سلێمانی. لەگەڵ تەواوبوونی كارەكانیشدا، نوێنەرایەتی سلێمانی دەست بە ئیش و كاری خۆی دەكات.
لە نووسینگەی ئاماژە پێكراو خزمەتگوزارییەكانی پێویست پێشكەشی هاووڵاتییانی تورك لە ناوچەكە و هاووڵاتییانی عێراقی دەكرێت لەسەروو هەمووشیانەوە خزمەتگوزارییەكانی پاسپۆرت و ڤیزا.
كردنەوەی نوێنەرایەتییەكەی سلێمانی هەنگاوێكی گرنگ دەبێت لەبەرەوپێشبردنی پەیوەندییەكانی نێوان توركیا و هەرێمی كوردستان.