Abdullah Shukur
17 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 18 کانوونی یەکەم 2019
ههولێر - AA
بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی و پارێزگارى هەولێر، د.فرسەت سۆفی رێوڕهسمی كردنهوهی دوا قۆناغی شهقامی 120 مهتری ههولێر له سهر رێگای كهركووكهوه بۆ رێگای سهرهكی مووسڵ سازکرا.
بە پێيى ئەو راگەياندنەى لە پارێزگاى هەولێرەوە بڵاوكراوەتەوە، ئەمڕۆ سێشەممە 2019/12/17 بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، پارێزگارى هەولێر، د.فرسەت سۆفی و ژمارەیەک لە وەزیرەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم، رێوڕهسمی كردنهوهی دوا قۆناغی شهقامی 120 مهتری ههولێر له سهر رێگای كهركووكهوه بۆ رێگای سهرهكی مووسڵ سازکرا.
لەسەرەتای رێوڕەسمەکەدا پارێزگاری هەولێر وتارێکی پێشکەشکرد و لەوتارەکەیدا وێڕای بەخێرهێنانی ئامادەبووان گوتى: "خۆم بە خۆشحاڵ و سەربەرز دەزانم کە ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی جەنابی سەرۆکی حکوومەت دواین بەشی بازنەیی 120 مەتری دەکەینەوە و پڕۆژەیەکی ستراتیژی گەورە لە پایتەخت بەسەرکەوتوویی کۆتایی دێت".
پاشان پارێزگاری هەولێر تیشکی خست سەر گرنگی پڕۆژەکە و چۆنیەتی دروستکردنی و گوتى: "ئەو بەشەی ئەم پڕۆژەیە کە لە 11 کیلۆمەتر و شەش پرد و 9 ئەندەرپاس و 80 هەزارمەتر کربستۆن و 65 هەزار مەتر پەرژینی خۆپاراستن و زیاتر لە 100 هەزار مەتر سێجای تێکەڵە و کۆمەڵێکی تر لە شەقامی خزمەتگوزاری و رووناکی و تەواوی پڕۆژەکە یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییە گەورەکانی پایتەختی هەرێمی کوردستان کە دەکرێت شانازی پێوە بکەین".
پارێزگاری هەولێر هەروەها گوتيشى:" دڵنیام ئێستا خەڵکی هەموو سنوری پارێزگای هەولێر و خەڵکی هەموو کوردستان خۆشحاڵن بە تەواو بوونی ئەو پڕۆژە ستراتیژییە، کە بە کوالێتیەکی بەرز و بەدیزاینێکی ئەندازەیی ناوازە شەقام و بەرزە پرد و ئۆڤەرپاس و هەموو پێکهاتەکانی ئەنجامدراوە، یەکيَک لە شانازییەکانی ئێمە ئەو پڕۆژەییە کە بە تەئکید کاریگەرییەکی ئێجگار گەورەی هەیە لەسەر رێکخستنەوەی سیستەمی هاتووچۆ و کەمکردنەوەی قەرەباڵغی و لەسەر شەقامەکانی تری ناو هەولێر و جوڵەی بازرگانی و گەشتیاری و لەسەر جوانکردنی سیمای شار و کارئاسانی بۆ هاوڵاتیان، بۆیە جێگای خۆیەتی سوپاس و پێزانی خۆم و خەڵکی هەولێر بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان دەرببڕم بۆ ڕەزامەندیدان و تەمویلی ئەو پڕۆژەیە کە دەبێتە دەستکەوتێکی دیکە لە خەرمانەی دەستکەوتەکانی حکومەتەکەمان، سوپاس و پێزانینی بەردەوامم بۆ جەنابی کاک مەسرور بارزانی بۆ هەوڵ و هیمەتی بەردەوامی لەتەواوکردنی ئەو بەشەی 120 مەتری، کە پارچەیەکی زۆرگرنگ و کاریگەرە و بەو شێوەیەش بازنەکە بەتەواوی بەیەک بەسترایەوە، سوپاس و ستایشی تایبەت و بێپایانم بۆ جەنابی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کاک نێچیرڤان بارزانی کە لەوکاتەی جەنابیان لە سەرۆکایەتی حکومەت بوو ئەو پڕۆژەیە دەستی پێکرد و دوو قۆناغی گەورە و گرنگ لەو پڕۆژەیە کۆتایی پێهات".
لەکۆتایشدا پارێزگاری هەولێر رايگەياند، "جارێکی دیکە لەناخی دڵمەوە لەو رۆژەوە کە رۆژێکی پیرۆزە و ڕۆژی ئاڵای کوردستانە، بەخێرهاتنی هەموو لایەکتان دەکەم و پیرۆزباییش لەخۆم و هەموو خەڵکی سنووری پارێزگای هەولێر دەکەم کە ئەمڕۆ بەخشش و خەڵاتێکی گەورە لەهەولێر دەبینین".
شهقامی بازنهیی خێرای 120 مهتری درێژییهكهی 37 كیلۆمهتره و به سێ قۆناغ كارهكانی تهواكراو له 2013 تا 2016 قوناغی یهكهمی جێبهجێكرا. له كۆتایی ساڵی 2018 قۆناغی دووهمی تهواوكرا و ئهمڕۆش دواقۆناغ كۆتاییهات وکرایەوە، له ئەمڕۆوە شۆفێران و هاووڵاتیانیش دهتوانن شهقامهكه بهكاربهێنن و هاتووچۆی تێدا دهكرێت.