Rewa Mahmood Hasan
23 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 24 مای,س 2021
سلێمانی - AA
لە شارۆچکەی پیرەمەگرون سەربە پارێزگای سلێمانی بە بەهای ١٢٢ ملیۆن دۆلار بەردی بناغەی پرۆژەی بە بازاڕکردنی گەنم دانرا.
ئەمڕۆ ٢٣ی ئایاری ٢٠٢١ی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی بە ئامادەبوونی هەریەک لە جێگری سەرۆکی حکوومەت، قوباد تاڵەبانی و پارێزگاری سلێمانی، هەڤاڵ ئەبوبەکر، بەردی بناغەی پرۆژەی بە بازاڕکردنی گەنمی لە شارۆچکەی پیرەمەگرون دانا.
پڕۆژەکە بریتییە لە دروستکردنی سایلۆیەکی مۆدێرن، عەمبارکردن و بەرھەمھێنانی خۆراک، بە بازاڕکردنی گەنم و دانەوێڵە و دروستکردنی بەرهەمە خۆراکییەکان بە تازەترین تەکنەلۆجیا بە گوێرەی ستانداردە جیهانییەکان.
لە پرۆژەکەدا، بەرهەمە خۆراکییەکان بەپێی ستانداردە جیهانیەکان عەمبار دەکرێن.
لە رێوره‌سمی دانانی به‌ردی بناغه‌ی پرۆژه‌كه‌دا، مەسرور بارزانی گوتارێکی پێشکەش کرد و باسی لە گرنگی ئەو جۆرە پرۆژانە کرد.
سەرەتا سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئه‌م پڕۆژه‌یه ده‌توانێت نه‌ك ته‌نها به‌رهه‌مه‌كان وه‌ربگرێته‌وه و بیكات به خۆراك و له خزمه‌تی خه‌ڵكی كوردستان به‌كاریان بهێنێت، به‌ڵكو ئه‌مه ئه‌و گه‌ره‌نتییه‌ش ده‌دات به خه‌ڵكی كوردستان كه ئاسایشی خۆراك له كوردستان دابین ده‌كرێت.
مەسرور بارزانی هەروەها گوتی: "ئه‌م جۆره پڕۆژانه له هه‌موو پارێزگاكانی كوردستان جێبه‌جێ ده‌كرێن و هیوادارم ئێمه بتوانین و خوا پشتیوانمان بێت، پڕۆژه‌ی تری ستراتیجییش جێبه‌جێ بكه‌ین بۆ پێشخستنی ژێرخانی ئابووری له هه‌موو كه‌رته‌كاندا له هه‌رێمی كوردستان".
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەشێکی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا کە ده‌كرێت كه‌رتی كشتوكاڵ وه‌كو سه‌رچاوه‌ی ژێرخانی ئابووری له هه‌ر وڵاتێك سه‌یر بكرێت و به په‌ره‌پێدانی كه‌رتی كشتوكاڵ زۆر كاری تریش دێنه ئاراوه، جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه‌رتی پیشه‌سازی و بازرگانی په‌ره‌ده‌سێنن و به‌و شێوه‌یه راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ هه‌زاران هه‌لی كار بۆ خه‌ڵكی كوردستان فه‌راهه‌م ده‌كرێت.
مەسرور بارزانی هه‌روه‌ها گوتی: "پێویسته هه‌وڵ بده‌ین وڵاتی ئێمه بكه‌وێته سه‌ر پێی خۆی و پێویستمان به هاورده‌كردنی هیچ پێداویستییه‌كی تر نه‌بێت، نه‌ك ته‌نها ئێمه بتوانین پێداویستی ناوخۆی كوردستان دابین بكه‌ین، به‌ڵكو ئه‌م به‌رهه‌مه وه‌ها لێبكه‌ین، بتوانین هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌شی بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته داهاتێكی تر تاكو بتوانین پشت به ته‌نها یه‌ك سه‌رچاوه‌ی داهات نه‌به‌ستین.
ئه‌مه له‌به‌رنامه‌ی حكوومه‌تدا بووه له سه‌ره‌تای دروستكردنی ئه‌م كابینه‌یه ئێمه گوتوومانه كه ده‌مانه‌وێت داهاتی كوردستان ههمهجۆر بكه‌ین، جێگه‌ی خۆشحاڵییه كه نه‌ك ته‌نها ئێمه قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین، به‌ڵكو ده‌بینین له هه‌ندێك شوێن به‌رهه‌مه‌كان هاتوونه‌ت هدی یان خه‌ریكن به‌ره‌و ته‌واو بوون ده‌چن. لێره‌ش دروستكردنی ئه‌م پڕۆژه‌یه ده‌ستی پێكرد و هیوادارم له ماوه‌یه‌كی زوو به‌رهه‌مه‌كانیان بیینین".
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی لە كۆتایی قسەکانیدا ئاماژەی بە تەرخانکردنی بڕی بوودجەی پێویست کرد بۆ یەکێکی تر لە پرۆژەکانی شاری سلێمانی تایبەت بە سەوزایی و لەوبارەیەوە گوتی: "خاڵێكی تریش هه‌یە ویستم عه‌رزی ئێوه‌ی به‌ڕێز بكه‌م، من داواكارییه‌كم له رێگه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانییه‌وه بەدەست گه‌یشتووه له‌سه‌ر دابینكردنی بوودجه‌یه‌ك بۆ به‌ڕێوه‌بردن و چاكسازی ئه‌و سه‌وزاییه‌ی له پاركی هه‌واری شار، شه‌قامی شێخ مه‌حمود و شه‌قامی تاسڵووجه-سلێمانی هه‌یه، بڕه‌كه‌ی زیاتر پێنج ملیار و ٧٠٠ ملیۆن دیناره، ده‌مه‌وێت لێره‌وه به خه‌ڵكی خۆشه‌ویستی شاری سلێمانی رابگه‌یه‌نم، كه ئێمه ئه‌م بڕه بوودجه‌یه ته‌رخان ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ش بكه‌وێته خزمه‌تی خه‌ڵكی خۆشه‌ویستی شاری سلێمانی".