Sarmand Hameed
23 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 25 مای,س 2021
هەولێر - AA
سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی ئاشكرایكرد، عێراق دەستبەرداری دۆزی فەڵەستین نابێت و ھەڵوێستی لەوبارەیەوە نەگۆڕە.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، مستەفا کازمی پێشوازیی لە وەزیری دەرەوەی فەڵەستین، ریاز مالیکی کرد کە بە سەردانێکی فەرمی لە بەغدایە.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، لە میانی دیدارەکەدا باس لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان ھەردوو وڵات و دەرھاویشتەکانی ھێرش و پەلامارەکانی ئیسرائیل بۆسەر گەڵی فەڵەستین کراوه كه بووە ھۆی کەوتنەوەی ژمارەیەک قوربانیی لە ھاووڵاتییانی سڤیل و زیان گەیاندن بە ژێرخان و دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان.
لە میانی دیدارەکەدا، مستەفا کازمی ئاشكرایكردووه، وڵات دەستبەرداری دۆزی فەڵەستن نابێت و ھەڵوێست لەوبارەیەوە نەگۆڕە.
راشیگەیاندووه، فەڵەستین لە ویژدانی عێراقدایە و وڵاتەکەی ھەرگیز دەستبەرداری پشتیوانی سیاسیی و فەرمی نابێت بۆ فەڵەستین و لەوبارەیەوه بەغدا پشتیوانی راستەوخۆ و ھەڵوێست و پەیوەندیی ھەرێمیی و نێودەوڵەتیی دەبێت.
سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختی لە گرنگیی گفتوگۆ و یەکھەڵوێستی فەڵەستین کردووهتهوه و لەوبارەیەوە پشتیوانی عێراقی دووپاتکردووهتهوە.
ھاوکات سەرۆکوەزیرانی عێراق لە رێگەی ریاز مالیکی-یەوە سڵاوی بۆ سەرۆکی فەڵەستین، مەحمود عەباس و ئەندامانی سەرکردایەتیی فەڵەستین ناردووه.
لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی فەڵەستین، ریاز مالیکی سڵاو و رێزی سەرۆکی فەڵەستن، مەحمود عەباس-ی گەیاندووهته سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی و ستایشی ھەڵوێستی عێراقی کردووه، کە ھەمیشە پشتیوانی گەلی فەڵەستین بووە لە بەرەنگاربوونەوەی ئیسرائیل.
ریاز مالیکی راشیگەیاندووه، "رۆڵی عێراق لەسەر ئاستیی ھەرێمی و نێودەوڵەتیی وەک ھێزێک بۆ پشتیوانی لە ھەڵوێستی فەڵەستین دەبینین".
ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزیری دەرەوەی فەڵەستین، ریاز مالیکی بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا و جگە لە کۆبوونەوەی لەگەڵ ھاوتا عێراقییەکەی، فوئاد حسێن، ھاوکات لەگەڵ سەرکۆمار، بەرھەم ساڵح کۆبووەوە.