Barış Seçkin
23 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 25 مای,س 2021
رۆما – AA
له ئاكامی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی كابینه‌یه‌كی ته‌له‌فریكی هێڵی نێوان سترێسا و مۆتارۆنی له باكووری ئیتاڵیا نۆ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.
یه‌كه‌ی گه‌ڕان و فریاكه‌وتنی كانزایی و چیاكانی ئه‌ڵپ له ئیتاڵیا رایگه‌یاند كابینه‌یه‌ك له هێڵی ته‌له‌فریكی نێوان شاره‌دێی سترێسا و مۆتارۆنی له كه‌ناری ده‌ریاچه‌ی ماگگیۆری له ناوچه‌ی پیهمۆنتی باكووری ئه‌و وڵاته كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.
به‌پێی زانیارییه به‌رایییه‌كان له ئاكامی رووداوه‌كه‌دا نۆ له‌و ١١ كه‌سه‌ی له كابینه‌كه‌دا بوون گیانیان له‌ده‌ست داوه.
ئاماژه به‌وه‌یش دراوه كابینه‌كه ٣٠٠ مه‌تر به‌ر له‌وه‌ی بگاته مۆتارۆنی له دارستانێك كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.
ئه‌م هێڵی تهلهفریكه دوای سنوورداركردنی هاتوچۆ به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، له ٢٤ی نیساندا جارێكی دیكه ده‌ستی كرده‌وه به كاركردن.