Mustafa Melih Ahıshalı,Rewa Mahmut Hasan
21 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 22 کانوونی دووەم 2018
تاران - AA
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی لە تارانی پایتەختی ئێران لەگەڵ سەرکۆماری ئەو وڵاتە حەسەن روحانی کۆبوویەوە.
تەلەڤزیۆنی دەوڵەتی ئێران بەناوی IRINN بڵاوی کردەوە کە بارزانی و شاندی یاوەری لە تاران لەگەڵ سەرکۆمار روحانی دا کۆبۆتەوە.
سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سکرتێری گشتی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران عەلی شەمخانی کۆبوویەوەو چاوەڕێ دەکرێت لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی ئێران عەلی لاریجانی کۆبێتەوە.