Mohammed Baqi Hussein
12 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 12 حوزەیران 2016
سەركۆماری ئێران، حەسەن روحانی رایگەیاند "خەڵكی چاوەڕوانی ئەوەیە زانا ئایینییەكان ئەو دەسەڵاتانەی لەدەستیاندایە بەشێوەیەكی دادپەروەرانە بەكاری بهێنن".
بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی هەواڵیی ئێرانی "Entekhab.ir"، روحانی لەمیانی خوانێكی بەربانگدا كە بۆ زانایانی ئایینی و پێشنوێژ و وتارخوێنان لە تاران رێكخرابوو وتارێكی پێشكەش كردووە. روحانی لەوتارەكەیدا رایگەیاندووە "گەل دەوڵەت لە زانا ئایینییەكاندا دەبینێت و چاوەڕوانی ئەوەن کە زانا ئایینییەكان دادپەروەرانە دەسەڵاتەكانیان لەڕووی مادی و مەعنەوییەوە بەكاربهێنن".
روحانی گوتی: "ئەمڕۆ، پێویستە زانا ئایینییەكان داواكاریی خەڵكی بهێننە زمان و داواكاریی گەل و بەتایبەت وەڵامی پێویستییە كولتوورییەكانی گەنجان بدەنەوە".
دوای رووخانی شای ئێران لەساڵی 1979دا دەسەڵاتی ئایینی لە ئێراندا باڵا دەستە و سەركردایەتیی ئایینی جومگە گرنگ و باڵاكانی وڵات لە سەرۆكایەتیی كۆمار، پەرلەمان و چەندین وەزارەتیان كۆنتڕۆڵكردووە. سەركردە ئایینییەكانی ئێران زیاتر لە مەیدانی ئایینی و كولتووریدا دەردەكەون و لە دامەزراوەكانی وەك هێزە چەكدارەكان و ئابووریدا نوێنەرایەتییان هەیە.