Ekip,1 23
21 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 21 کانوونی دووەم 2018
عەفرین/ئەنقەرە – AA
لە میانی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتوندا سەربازانی سوپای تورکیا لەگەڵ سوپای سووریای ئازاددا بەرەو ناوچەی عەفرین پێشڕەوی دەکەن کە هاوسنووری تورکیایە و لە لایەن رێکخراوی تیرۆریستی پەیەدە/پەکەکە داگیرکراوە.
بە پێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە مەیدانییەکانەوە بە دەست پەیامنێرانی ئاژانسی ئانادۆڵو گەیشتوون، یەکەکانی هێزی تایبەت و هێزی پیادە و زرێپۆشەکانی سوپای تورکیا پێنج کیلۆمەتر چوونەتە ناو خاکی عەفرین. لە میانی پێشڕەوییەکانیشدا پێکدادانێکی ئەوتۆ رووی نەداوە.
سوپای تورکیا رایگەیاندبوو دوێنێ لە میانی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکەدا، کاتژمێر ١٧:٠٠، ١٥٣ ئامانجی پەیەدە/پەکەکە لە حەوت ناوچە کرانە ئامانج.