Heman Hussein Yaseen Yaseen
18 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 19 تەمووز 2019
هەولێر - AA
جێگری سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە و ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێیەکان لە پەرلەمانی کوردستان، عوسمان کەریم رایگەیاند کە لە کاتی رووداوەکەی دوێنێی رێستورانتی هۆققەبازدا، رایانگەیاندووە "لیژنەکەیان ئامادەیە و لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار لە گفتوگۆدان".
عوسمان کەریم لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "دوای رووداوەکەی دوێنێ، ئێمە وەک لیژنەی پێشمەرگە و ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێییەکان لە یەکەم چرکەدا رامانگەیاند کە لیژنەکەمان ئامادەیە و پەیوەندیمان لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار کردووە و بەردەوامیشین لە پەیوەندی و ئیدانەی ئەو کارە قێزەوەنەشمان کردووە".
عوسمان کەریم گوتیشی: "تورکیا دراوسێمانە و بەرژەوەندی هاوبەشمان بەیەکەوە هەیە و رووداوەکە ناخۆش بوو، وەک پەرلەمان ئیدانەی ئەو کارەمان کردووە و پێمان وایە هێزە ئەمنییەکان زۆر لەوە بەهێزترن کە تاوانباران بتوانن لەدەست یاسا رابکەن و لە ماوەیەکی نزیکدا تاوانباران رووبەڕووی دادگا دەکرێنەوە".
جێگری سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە و ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێیەکان لە پەرلەمانی کوردستان راشیگەیاند "ئەوەمان بۆ سەرجەم کۆنسولخانەکان دووپاتکردووەتەوە کە هەولێر ئارامە و هیچ ترس و دڵەڕاوکێیەک دروست نەبێت و بە دڵنیایییەوە هیچ کەس لەدەست یاسا دەربازی نابێت".
عوسمان کەریم جەختی لەوەیشکردەوە کە لیژنەکەیان ئەرکی سەرشانی خۆیەتی چاودێری وردی دۆسیەکە بکات و رایگەیاند کە لەگەڵ هێزە ئەمنییەکاندا لە پەیوەندی و گفتوگۆدان.