ژيان

نەورۆزی ئەمساڵ بەبێدەنگی بەرێوەدەچێت

- لەگەڵ بەردەوامی قەدەغەی هاتوچۆ لە شاری سلێمانی نەورۆزی ئەمساڵ زۆر بەبێ دەنگی بەڕێوەچوو، تێیدا هیچ مەراسیمێک بەو بۆنەیەوە ئەنجام نەدرا.

Rewa Mahmood Hasan  | 21.03.2020 - نوێکردنەوە : 22.03.2020
نەورۆزی ئەمساڵ بەبێدەنگی بەرێوەدەچێت

As Sulaymaniyah

سلێمانی - AA رەوا حاجی

لەگەڵ بەردەوامی قەدەغەی هاتوچۆ لە شاری سلێمانی نەورۆزی ئەمساڵ زۆر بەبێ دەنگی بەڕێوەچوو، تێیدا هیچ مەراسیمێک بەو بۆنەیەوە ئەنجام نەدرا.

مەراسیمی نەورۆزی هەموو ساڵێک لە ٢٠ی ئازاردا هاووڵاتیانی شاری سلێمانی بە جلوبەرگی کوردی ئاڵو واڵاوە دەرژانە سەرشەقامەکان بەتایبەت شاڕێی سالم، بەو بۆنەیەوە دیمەنێکی جوانی دەدا بە شارەکە.

بەڵام ئەمساڵ بەهۆی رێنماییەکان و قەدەغەی هاتوچۆ لە شارەکانی هەرێم بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، هەموو بۆنە ئایینی، نەتەوەیی و کۆمەڵایەتییەکان بۆ ماوەیەکی کاتیی راگیران و لەو چوارچێوەیەشدا رێگری کرا لە هەر جۆرە یاد کردنەوەیەکی نەورۆز لەپێناو دروست نەکردنی قەڕەباڵغیدا.

ئاژانسی ئانادۆڵو لەرێگەی وێنە ئەرشیفەکانیەوە، دیمەنی ساڵانی پێشووی مەراسیمی یادی جەژنی نەورۆز بڵاو دەکاتەوە لەگەڵ وێنەی هەمان گۆشەی شەقامەکان لەم ساڵدا، کە چۆڵییەکی تەواوی پێوە دیارە و تەنیا هێزە ئەمنییەکان بەدەر دەکەون ئەویش بۆ رێگریکردن لە هەر جۆرە قەرەباڵغییەک لەپێناو تەندروستی گشتیدا.

وێنەکان سەرجەمیان لە شەقامی شاڕێی سالم چرکێنراون.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın