Hemın Othman Mohammed
20 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 21 نیسان 2016
رابه‌ری پێشووی شۆڕشی كوبا فیدڵ كاسترۆ، له ناو پارتی كۆمۆنیستی كوبادا، كه پێش 50 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی له‌و وڵاته‌دا گرته ده‌ست، گوتاری ماڵئاوایی پێشكه‌ش كرد.
دوای ئه‌وه‌ی رائول كاسترۆی برای دووباره به سه‌رۆكی پارته‌كه هه‌ڵبژێردرایه‌وه، فیدڵ كاسترۆ گوتاری ماڵئاوایی پیشكه‌ش به لایه‌نگرانی پارته‌كه‌ی كرد و ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه ئیدی ئه‌و له ته‌مه‌نی نه‌وه‌د ساڵیدایه.
فیدڵ كاسترۆ به لایه‌نگرانی پارته‌كه‌ی گوت "له كۆتایی ته‌مه‌نمدام"، داواشی لێ‌كردن به‌رده‌وامی به بۆچوونه‌كانی بده‌ن و گوتی: "وه‌ك هه‌موو كه‌سێك منیش كاتی خۆم دێت، ئه‌گه‌ر هه‌وڵ له‌گه‌ڵ بیروبۆچوونی كۆمۆنیستی كوبا بدرێت، ئه‌وا ده‌توانرێت پێداویستی ماددی و كولتووری پێویستی مرۆڤایه‌تی به‌رهه‌مبهێنرێت".
كاسترۆ راشیگه‌یاند "ره‌نگه ئه‌م گوتاره‌م یه‌كێك بێت له كۆتا گوتاره‌كانم له‌م هۆڵه‌دا" داواشی له ئه‌ندامانی پارته‌كه كرد به ئه‌مریكای لاتین و جیهان رابگه‌یه‌نن كه گه‌لی كوبا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ده‌هێنێت.
سه‌رۆكی كوبا رائول كاسترۆ، رایگه‌یاندبوو كه‌وا بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵی دیكه رابه‌رایه‌تی پارتی كۆمۆنیستی كوبا ده‌كات. رائول كاسترۆ كه له ئیستادا هه‌م رابه‌ر و هه‌میش سكرتیری گشتیی پارته‌كه‌یه، له ساڵی 2018دا كۆتایی به ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی دێت.
به‌هۆی تێكچوونی باری ته‌ندروستیه‌وه، سه‌رۆكی پیشووی كوبا فیدڵ كاسترۆ، له ساڵی 2006دا ده‌سه‌ڵاته‌كانی راده‌ستی رائول كاسترۆی برای كرد.
رائول كاسترۆ كه له ساڵی 2013دا بۆ جاری دووه‌م و بۆماوه‌ی پێنج ساڵ بە سه‌رۆكی وڵات هه‌ڵبژێردرایه‌وه، رایگه‌یاندووه كه‌وا بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو خۆی كاندید ناكاته‌وه.