Hemın Othman Mohammed
20 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 21 نیسان 2016
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پێشووی پۆلیسی سووریا مونیر شیریتهح رایگه‌یاند: "رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د، ده‌یویست گه‌ل راپه‌ڕێت، چونكه رژێم له‌لایه‌ن هێزه ده‌ره‌كیه‌كانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت".
ئه‌و به‌ڕێوبه‌ره‌ی پێشووی پۆلیسی سووریا كه ئێستا له ته‌مه‌نی 60 ساڵیدایه و، بۆ ماوه‌ی 31 ساڵ له چه‌ندین پۆست و پله وه‌ك قایمقام، یه‌كه جۆراوجۆره‌كانی ئاسایش، فه‌رمانده و به‌ڕێوه‌به‌ر كاری كردووه و له ساڵی 2010دا خانه‌نشینكراوه، سه‌باره‌ت به شه‌ڕی ناوخۆ و دوواین پێشهاته‌كانی سووریا بۆ ئانادۆڵو دوا و، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له‌سه‌ره‌تای شه‌ڕی ناوخۆدا بێ لایه‌ن بووه، به‌ڵام به‌هۆی نزیكی له هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنه‌وه له‌لایه‌ن رژێمه‌وه ده‌ستگیركراوه.
دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی 65 رۆژ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه، شیریتهح به‌هۆی گۆڕینه‌وه‌ی دیل له‌نێوان ئۆپۆزسیۆن و رژێمدا ئازادكراوه.
شیریتهح باس له‌وه ده‌كات له‌و ماوه‌یه‌ی کە ده‌ستبه‌سه‌ر بووه له رووی ده‌روونیه‌وه ئه‌شكه‌نجه دراوه و گوتی: "مهحكومدراوانی دیكه به‌شێوه‌یه‌كی نامرۆڤانه ئه‌شكه‌نجه‌دراون. له‌و گرتووخانه‌یه‌ی کە من تیایدا ده‌ستبه‌سه‌ربووم بۆ ماوه‌ی 65 رۆژ، شاهیدی ئه‌وه‌بووم كه به‌شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه ئشكهنجهی خه‌ڵكی ده‌درا. ته‌نانه‌ت نامه‌وێت ئه‌و رۆژانه بیرخۆم بهێنمه‌وه. زۆر نامرۆڤانه سته‌میان ده‌كرد".
دوای ئازاد كردنی، مونیر شیریتهح له‌گه‌ڵ هاوسەرەکەی و پێنج منداڵه‌كه‌ی روویان له توركیا كردووه و له‌وێ ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.