Nuray Tunçay
20 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 21 ئەیلوول 2016
سوپای توركیا حه‌شارگه‌كانی په‌كه‌كه‌ی له‌نێو خاکی عێراقدا تۆپبارانكرد و له‌ئه‌نجامدا حه‌شارگه‌یه‌كی چه‌ك ته‌قێنرایه‌وه و چوار چه‌كداری په‌كه‌كه كوژران.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه سه‌ربازییه‌كانه‌وه وه‌رگیراون، به‌یانیی دوێنێ حه‌شارگه‌یه‌كی چه‌كی په‌كه‌كه له‌نێو خاكی عێراقدا و له خۆرئاوای گوندی كه‌ستا ده‌ستنیشانكرا.
دواتر حه‌شارگه‌كه له‌لایه‌ن تۆپخانه‌كانی سوپای توركیاوه كرایه ئامانج و ته‌قێنرایه‌وه.
پاشان له‌رێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه پشكنین بۆ ناوچه‌كه كرا و ده‌ركه‌وت چوار چه‌كداری په‌كه‌كه له‌ئه‌نجامی تۆپبارانه‌كه‌دا كوژراون و چه‌كدارێكی دیكه‌ش برینداربووه.
ته‌قینه‌وه‌ی ته‌قه‌مه‌نییه‌كانی حه‌شارگه‌كه به‌درێژایی رۆژ به‌رده‌وامبوو.