Emel Öz Gözellik,Hemın Othman Mohammed
30 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 31 ئادار 2019
فلیۆریدا - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌گه‌ر رێ له لێشاوی كۆچبه‌رانی مه‌كسیك نه‌گیرێت بۆ ئه‌مریكا، ئه‌وا له هه‌فته‌كانی داهاتووه‌وه ره‌نگه سنوور دابخرێت.
تره‌مپ له فلۆریدا بۆ رۆژنامه‌نووسان دووا و، باسی له‌وه كرد كه ئه‌گه‌ر لێشاوی كۆچبه‌رانی مه‌كسیك بۆ ئه‌مریكا رانه‌گیرێت ئه‌وا له هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه ئه‌و سنووره‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته هه‌یه ره‌نگه دابخرێت و، گوتی: "بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر دایده‌خه‌ین. گاڵته ناكه‌م".
دوای لێدوانه‌كانی تره‌مپ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی مه‌كسیك، مارسیلۆ ئیبرارد له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه مه‌كسیك به‌گوێره‌ی هه‌ڕه‌شه‌كان هه‌ڵسوكه‌وتی نه‌كردووه و، وڵاته‌كه‌ی باشترین دراوسێی ئه‌مریكایه.
هه‌روه‌ها پقێش لێدوانه‌كانی تره‌مپ سه‌رۆكی مه‌كسیك، ئاندریس مانوێل لۆپیز ئۆبرادۆر باسی له‌وه كرد كه وڵاته‌كه‌ی ئه‌وه‌ی لهدهتی هاتووه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قاچاغچێتی كۆچبه‌ران ئه‌نجامیداوه و، خوازیارن په‌یوه‌ندی باشیان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا هه‌بێت.