Zana Natık Kerem
30 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 30 ئادار 2019
نەینەوا ــ AA
کاربەدەستانی خۆجێی لە پارێزگای نەینەوا رایانگەیاند، خاوەنی دووگە گەشتیارییەکەی شاری مووسڵ کە ماوەیەک لەمەوبەر بەلەمێک بە ٢٠٠ سەرنشینەوە تیادا ژێر ئاو کەوت، دەستگیرکراوە.
لە راگەیەندراوێکدا کە لە لایەن شانەی قەیرانەکانی پارێزگای نەینەوا بڵاوکراوەتەوە، ئاماژەی بەوەدراوە کە خاوەنی دوورگە گەشتیارییەکە، عەبید ئیبراھیم عەلی و کوڕەکەی بە ناوی رەیان عەبید ئیبراھیم عەلی بە ھەماھەنگی لەگەڵ ھیزەکانی بەرەنگاربوونەوەی تاوان لە شاری ھەولێر دەستگیرکراون.
لە ٢١ی ئەم مانگە بەلەمێک بە ٢٠٠ سەرنشینەوە لە دوورگەیەکی گەشتیاری لە رووباری دیجلە لە شاری مووسڵ ژێرئاو کەوت و بە ھۆیەوە ١٠٣ کەس گیانیان لەدەستدا و ھێشتا دەیانی دیکەش بێ سەروشوێنن.