جيهان, تەندروستی, کۆڤید- ١٩

لێکۆڵینەوە.. ئەوانەی کە تووشی کۆرۆنا بوون بۆ ماوەی شەش مانگ ئەگەری دووبارە تووشبوونیان زۆر کەمە

بەرێوەبەری گشتی رێکخراوی تەندروستی جیهانی، تیدرۆس ئەدهانۆم گیبریسۆس لە بارەکای رێکخراوەکە لە شاری جنێڤ پایتەختی سویسرا لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە کۆبوونەویەکی لەگەڵ شارەزایانی پەتازانی ئەنجامدا.

Bayram Altuğ, Bilal Acar  | 21.11.2020 - نوێکردنەوە : 24.11.2020
لێکۆڵینەوە.. ئەوانەی کە تووشی کۆرۆنا بوون بۆ ماوەی شەش مانگ ئەگەری دووبارە تووشبوونیان زۆر کەمە

Geneve

جنێڤ - AA

رێکخراوی تەندروستی جیھانی رایگەیاند کە لە تاقیکردنەوەیەکی سەر کارمەندانی تەندروستی بەریتانیا دەرکەوتووە کە ئەوانەی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، ئەگەری تووشبوونیان بە ڤایرۆسەکە بەلانی کەمەوە بۆ ماوەی شەش مانگ زۆر کەم بووە و ئەمەش ھەواڵێکی دڵخۆشکەرە و جێگەی ھیوایە بۆ بەرھەمھێنانی پێکوتەکان.

بەرێوەبەری گشتی رێکخراوی تەندروستی جیهانی، تیدرۆس ئەدهانۆم گیبریسۆس لە بارەکای رێکخراوەکە لە شاری جنێڤ پایتەختی سویسرا لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە کۆبوونەویەکی لەگەڵ شارەزایانی پەتازانی ئەنجامدا.

تیدرۆس ئەدهانۆم گیبریسۆس راشیگەیاند کە لە ماوەی چوار ھەفتەی رابردوودا لەسەرتاسەری جیھان ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بەراورد بە شەش مانگی یەکەمی سەرھەڵدانی پەتاکە زیاتر بووە و بەشێکی زۆر بەشی چاودێری چڕی نەخۆشخانەکانی ئەورووپا و ئەمریکای باکوور پڕبوون.

- "ھەواڵی دڵخۆشکەر ھەیە"

گیبریسۆس ئاشکراشی کرد کە ھەواڵی دڵخۆشکەر ھەن لەبارەی بەرھەمھێنانی ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ و گوتیشی: "ئەمە ھیوای کۆتایی پێهێنانی ئەم ڤایرۆسەمان پێدەدات. لەم قۆناغەدا پێویستە ئەڵقەی بڵابوونەوەکە تێک بشکێنین و ئەوەی لەدەستماندایە بەکاری بھێنین بۆ رزگارکردنی گیانی زیاتر ".

بەڕێوەبەری پرۆگرانی دۆخی بەپەلەی رێکخراوی تەندروستی جیھانی، مایک ریان و سەرۆکی تیمی بەرەنگاربوونەوەی COVID-19 لەو رێکخراوە، ماریا ڤان وەڵامی پرسیارێکی پەیوەندیدار بەو لێکۆڵینەوەیەی دایەوە کە لەسەر کارمەندانی تەندروستی بەریتانیا ئەنجامدراوە و تێدا دەرکەوتووە، کە ئەوانەی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، ئەگەری تووشبوونیان بە ڤایرۆسەکە بەلانی کەمەوە بۆ ماوەی شەش مانگ زۆر کەم بووە.

ریان رایگەیاند کە ئەنجامی ئەم لێکۆڵینەوەیە زۆر دڵخۆشکەرە و زۆریش گرنگە بەوەی کە بزانرێت ئاستی بەرگریی مرۆڤ لە بەرامبەر ئەم ڤایرۆسە چەندە.

گوتیشی: "ئەمە جێگەی ھیوایە لە رووی بەرھەمھێنانی پێکوتەکە، ئەگەر بەھەمان شێوە کاردانەوەی بەرگریی لە بەرامبەر پێکوتەکە نیشان بدرێت ئەوا دەتوانین ھیوای بەدەستھێنانی ماوەیەکی زیاتری پاراستنمان ھەبێت".



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın