Muhammed Emin Canik
22 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 22 تشرینی دووەم 2020
بۆینس ئایرس - AA
بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی ٦،٢ پله پارێزگای کۆنسیتیوسیۆن پایتەختی هەرێمی بیۆ بیۆ ناوەڕاستی چیلی هه‌ژاند.
ناوەندی رووپێویی جیۆلۆجیی ئەمریکا (USGS)، بڵاویكرده‌وه چه‌قی بوومه‌له‌رزه‌كه ٩٩ كیلۆمه‌تر باکووری خۆرئاوای پارێزگای کۆنسیتیوسیۆن بووه و له شاری ماولا ناوەڕاستی ئەو وڵاتە لە قوڵایی ٢٠ کیلۆمەتر روویداوە.
بەپێی ئەو هەواڵانەی لە میدیاکانی چیلیدا بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە بوومەلەرزەکە کە لە چەند ناوچەیەکی دیکەی ئەو وڵاتە هەستی پێکراوە، هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به زیانه گیانی و ماددییه‌كانی بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.
دوای بوومەلەرزەکە هۆشداری روودانی تسۆنامی نەدرا.