Mustafa Melih Ahıshalı,Muhammet Ali Kemal
28 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 29 ئاب 2017
تاران- AA
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤،٩ پلە بە پێوەری رێختەر، دەورووبەری شارۆچکەی شەرەبیان سەربە پارێزگای ئازەربایجانی خۆرهەڵات لە ئێران، هەژاند.
بە پێی راگەیەنراوێک کە لە لایەن ناوەندی بوومەلەرزەناسیی پەیمانگەی جیۆفیزیایی زانکۆی تارانەوە بڵاوکراوکراوەتەوە، کاتژمێر ٠٣:٤٤ بە کاتی ناوخۆ، بوومەلەرزەیەک دورووبەری شارۆچکەی شەرەبیان لە پارێزگای ئازەربایجانی خۆرهەڵات، هەژاندووە کە قووڵاییەکەی شەش کیلۆمەتر لەژێر توێکڵی زەوییەوە بووە.
لە لێدوانێکیشدا بۆ ئاژانسی ئیرنا، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی دۆخە لەناکاوەکان لە پارێزگای ئازەربایجانی خۆرهەڵات، خەلیل ساعی ئاماژەی بەوەکردووە کە لە ئەنجامی بوومەلەرزەکەدا ژمارەیەک خانوو زیانیان بەرکەوتووە و لانیکەم ٨ کەس برینداربوون.
ساعی باسی لەوەشکردووە تیمەکانی گەڕان و رزگاکردنی هاووڵاتییان رەوانەی ناوچەکە کراون.
شارۆچکەی شەرەبیان، ١٠٠ کیلۆمەتر دوورە لە شاری تەورێز ناوەندی پارێزگای ئازەربایجانی خۆرهەڵات.