Ramal Abdullah Mahmood
28 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 28 ئاب 2017
کابول - AA
لە ئاکامی کردەیەکی خۆکوژی لە ویلایەتی هێلمەند باشووری ئەفغانستان، ١٣ کەس کوژران.
گوتەبیژی ویلایەتی هێلمەند، عومەر زوڤاک بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە کەسە خۆکوژەکە دوای نزیکبوونەوە لە کاروانی ئۆتۆمبێلی هێزە ئەمنییەکان لە ناوچەی دوپولی سەر بە قەزای ناڤاه خۆی تەقاندۆتەوە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا کە لە ئاکامی هێرشەکەدا، ١٣ کەس کوژراون کە هاووڵاتیی سڤیلیشی لەنێودایە و، ١٩ کەسی دیکەش برینداربوون.
بزووتنەوەی تاڵیبان بەرپرسیاریەتی خۆی لە ئەنجامدانی ئەو هێرشە راگەیاند.